پرۆژەی ڕێگای ئاوریشم لێدانێکی کوشندەیە بۆ وڵاتانی کەنداو و ئەمریکا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فازڵ موات ئەندامی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پڕۆژەی ڕێگای ئاوریشمی بە لێدانێکی کوشندە بۆ وڵاتانی کەنداوی فارس و ئەمریکا لە عێراق زانی و ڕونیشیکردەوە کە پڕۆژەکە سەرجەم پلانەکانی ئەو وڵاتانە تووشی شکست دەکات.
ناوبراو ووتی: پڕۆژەی ڕێگای ئاوریشم لێدانێکی کوشندەیە بۆ پلانەکانی ئەمریکا، وڵاتانی کەنداوی فارس و کۆمپانیا بیانیەکانی تر، چونکە ڕێگای پەیوەندی نێوان عێراق و وڵاتانی ئەوروپایە و داهاتێکی زۆری بۆ عێراق دەبێت.
موات ئەوەشی خستەڕوو کە حکومەتی کازمی لەلایەن لایەنە بیانییەکانەوە پشتیوانی دەکرێت بۆ ڕێگرتن لە جێبەجێکردنی زۆربەی پڕۆژەکانی عێراق، وەک ڕێگای ئاوریشم و جێبەجێکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ وڵاتی چین و کردنەوەی بەندەرەکانی باشوور.
پێشتر شیکەرەوەی سیاسی، سەباح ئەلتایی لە لێدوانێکدا رایانگەیاند بوو: دیارترینی ئەو پرۆژانەی عێراق کە وڵاتانی کەنداوی فارس کار بۆ پوچەڵکردنەوەی دەکەن پڕۆژەی بەندەری فاو و ڕێگای ئاوریشمە. جگە لەوەش دروستکردنی ئاستەنگ لە پرۆژەی ڕێگای ئاوریشم و پەڕینەوەی لە عێراق دەبێتە هۆی ئەوەی ئیمارات و ڕژێمی زایۆنیستی ئەم ڕێگایە لە بەرژەوەندی خۆیان بگۆڕن.
لێدوانەکان