سەید حەسەن نەسروڵڵا: ئەوەی لە فەڵەستین ڕوو دەدات لێکەوتەی زۆری لە سەر داهاتووی ئیسرائیل دەبێت
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان وتی کە ئەوەی لە فەڵەستین ڕوو دەدات لێکەوتەی گەورەی لە سەر شەڕی دژ بە داگیرکاران و داهاتووی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت.
سەید حەسەن نەسروڵڵا لە وتارێکی تەلەفزیۆنی بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنیستی وتی: ئەگەر لە سەر بێهیوایی گەلی فەڵەستین مەرج دەبەستن و ئەگەر پێتان وایە کە خیانەتی فەرمی عەرەبەکان دەگاتە پاشەکشەی گەنجانی فەڵەستینی، تووشی خەون و خەیاڵ بوون.
ناوبراو سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی لوبنان و دەنگۆی دواختسنی هەڵبژاردنەکان لە لایەن هەندێک باڵیۆزخانەوە، وتی کە ئێمە بە مافی خۆمانی دەزانین باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە هەوڵدان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکانی لوبنان تۆمەتبار بکەین.
سەید حەسەن نەسروڵڵا یەکێک لە ئامانجەکانی نەیارانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی لوبنانی بۆ حەز و خواستی بەرفراوانی خەڵک بۆ بەشداری لەو پرۆسەیەدا گەڕاندەوە و وتی کە ئێمە لەو بڕوایەداین کە لە شەڕی هەڵبژاردنەکانداین و دەبێت بەشدارییەکی بەربڵاومان لەو پرۆسەیەدا هەبێت.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: بەرپرسێکی سعوودیە بە منی ڕاگەیاند کە ئەو وڵاتە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2009 پارەیەکی زۆری بەکار هێناوە. ئەم پارەیە بۆ هەڵبژاردنەکان نەبووە بەڵکوو خراوەتە سەر حسێبی بەرپرسە سیاسییەکانی لوبنان.
ناوبراو وتی کە لە ڕوانگەی ئێمەوە هەر گۆڕانکارییەک لە سیستەمی سیاسی دەبێت بە وتووێژ بکرێت نەک بە زۆر و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی نیوە کۆی یەک یان دوو لە سەر سێی دەنگەکان.
جام کوردی
لێدوانەکان