دوایین هەواڵەکان لە پێکدادانەکانی تاڵیبان و هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە بەغلان

سێشەممە 12 نیسان 2022 - 11:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=10207

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ شەڕ و پێکدادانی تاڵیبان و هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە شارۆچکەکانی ئەندراب و فەرەنگ ی پارێزگای بەغلان بە چڕی بەردەوامە.

دوای ڕاگرتنی پێکدادانەکان بۆ ماوەیەکی کورت لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە، لە بەیانی ڕۆژی هەینیەوە هێرشەکانی ئەو چەکدارانە بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە ناوچەکانی دەرێ قاسان و بەند کاسە ی شارۆچکەی ئەندراب دەستی پێ کردۆتەوە.
بەپێی دوایین هەواڵەکان لەم پێکدادانەدا، دوای بەرگری هێزەکانی ئەحمەد مەسعود، تاڵیبان ناچار بە پاشەکشەیەکی کاتی لەو ناوچانە بووە.
سەرچاوەکانی سەر بە ئەحمەد مەسعود بانگەشەی کوژرانی ٢٥ ئەندامی تاڵیبان لەم پێکدادانەدا دەکەن. ئەم سەرچاوانە هەروەها لە کوژرانی فەرماندەیەکی مەیدانی ئەحمەد مەسعود بە ناوی “پەرویز سالنگی” لە ئەفسەرانی وەزارەتی حکومەتی پێشوو (وێنەی هاوپێچ) لە پێکدادانەکانی هەینی رابردوو هەواڵیان داوەتەوە.

لە پێنجشەممە رابردوو هەروەها کاروانێکی هێزەکانی تاڵیبان لە ناوچەی سیچی ی شارۆچکەی خوست و فەرەنگ، دەکەونە کەمینێکی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود و لە ئەنجامدا ٦ ئەندامی تاڵیبان دەکوژرێن و ٣ی دیکەش بریندار دەبن.

دوای زیادبوونی هێرشەکانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بۆ سەر پێگەکانی تاڵیبان لە بەغلان و پەنجشیر، تاڵیبان هێز و کەلوپەلی سەربازی زۆری بۆ ناوچەکە ناردووە. هەر بۆیە لە ڕۆژانی داهاتوو پێشبینی شەڕێکی قورس لەو ناوچانەدا دەکرێت.

ڤیدیۆی زیانە گیانییەکانی تاڵیبان
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *