گرنگترین هەواڵەکانی چل و حەوتەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١١ی نیسانی ٢٠٢٢

دووشەممە 11 نیسان 2022 - 23:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=10183

دوایین بارودۆخی شاری ماریۆپۆل

هێزەکانی سوپای ڕوسیا و دۆنێتسک توانیان بەو پێشڕەوییانەی کە لە شاری ماریۆپۆل کردوویانە، هێزەکانی ئۆکرانیا لە دوو ناوچەدا گەمارۆ بدەن.

لەگەڵ پێشڕەویەکانی هێزەکانی ڕوسیا لە ڕۆژھەڵاتی شاری ماریۆپۆل، گەڕەکی لیڤۆبێرژنی بە تەواوی لەلایەن ئەو هێزانەوە کۆنترۆڵ کرا.
لە ڕۆژئاوای شارەکەش هێزەکانی ڕوسیا توانیویانە ناوچەکانی باشوری گەڕەکی پریمۆرسکی کۆنتڕۆڵ بکەن.
بەپێی دوایین زانیارییەکان بەندەری ماریۆپۆل لەلایەن ڕوسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

هێرشی تانکێکی ڕووسی بۆ سەر هێزەکانی ئۆکرانیا لە خاڵێکی پشکنینی بەرەی خارکیڤ.

هێزەکانی لیوای دژە زرێپۆشی سوپای ئۆکرانیا بە بەکارهێنانی مووشەکی دژە زرێپۆشی Stugna-Pی ئۆکرانی زرێپۆشێکی ڕووسیا دەکەنە ئامانج.

کۆریای باشوور داواکەی ئۆکرانیا بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕەتکردەوە.
بەپێی لێدوانی میدیاکانی ئەوروپا حکومەتی کۆریای باشوور داوای کڕینی چەکی سەربازی ئۆکرانیای ڕەتکردۆتەوە. وردەکاری داواکارییەکە و وەڵامەکەی کۆریای باشوور بڵاونەکراوەتەوە. بەڵام زێلینسکی بەم دواییانە لە کۆنفرانسێکی ڤیدیۆیدا لەگەڵ نوێنەرانی پەرلەمانی کۆریای باشوور داوای کڕینی سیستەمی بەرگری و کەرەستە دژە زرێپۆشەکانی تر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕووسیای کرد بوو.

هاوکات ڕۆب باوەر سەرۆکی لیژنەی سەربازی ناتۆ لە ١١ی نیساندا گەیشتە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور و لەگەڵ سو ووک وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *