ئایا ئیسرائیل بەدوای نیشتەجێکردنی فەڵەستینیەکانە لە عێراق؟

دووشەممە 11 نیسان 2022 - 19:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=10171

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە پڕۆژەیەکی نوێی نێودەوڵەتی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ گەرەنتیکردنی کۆنتڕۆڵکردنی عێراق هەواڵی دایەوە کە بەو پێیە ٥٠٠ هەزار جوولەکە ڕەگەزنامەی عێراقیان پێدەبەخشرێت و فەڵەستینیەکان لە پارێزگای ئەنبار نیشتەجێ دەکرێن!

مەشهەدانی ڕایگەیاند: پڕۆژەی ساختەکاریی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوو ئامانجی هەبوو، یەکەمیان کۆتاییهێنان بە یەکگرتوویی شیعەکان بۆ مەبەستی لاوازکردنی هاوکاتی هێزە سیاسییەکانی سوننە و شیعەیە و ئەوی دیکەشیان پێکهێنانی لۆبییەکی سیاسی بەهێزی نوێیە.

ناوبراو ووتی: پرۆژەکە چەند قۆناغێکی لەخۆدەگرێت کە قۆناغی یەکەمی کۆتایی هێنان بە یەکگرتوویی هێزە سیاسییەکانی شیعەیە و دواتر پێدانی ڕەگەزنامە بە ٥٠٠ هەزار جوولەکە بە ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی و پێشوازیکردنیان لە بەغدا بە بیانووی وەبەرهێنانە. قۆناغی دواتر کۆنترۆڵکردنی هێزە سیاسییەکانە لە ڕێگەی لۆبی جوولەکەوە بۆ دیاریکردنی سەرکردە سیاسییەکان و پاشان جێگیرکردنی فەڵەستینییەکان لە ئەنباری عێراقە.

مەشهەدانی ئاماژە بەوەشی کرد: ئەم ڕێوشوێنانە بە مەبەستی دوورخستنەوەی عێراق لە بەرەی خۆڕاگری بەم زووانە ئەنجام دەدرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *