زیاتر لە هەزار جار ئاگربەست لەلایەن هاوپەیمانی سعودیەوە پێشێل کراوە

دووشەممە 11 نیسان 2022 - 10:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=10156

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە هەفتەی یەکەمی ڕێکەوتنی ئاگربەستی کاتی لە یەمەن، ١٦٤٧ جار ئاگربەستەکەیان پێشێل کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای ڕاگەیاندنی ئەنساروڵڵای یەمەن، هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە هەفتەی یەکەمی ئاگربەستی کاتی کە بۆ ماوەی دوو مانگ و بە نێوەندگیری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە یەمەن جێبەجێ کراوە، ١٦٤٧ جار ئاگربەستەکەیان پێشێل کردووە.
ئەم پێشێل کردنەش بریتییە لە ئۆپەراسیۆنی هێرشبەرانە، هێرشە ئاسمانییەکان، فڕینی باڵافڕەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ئاسمانی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئەنساروڵڵا، هێرشی مووشەکی و تۆپخانەیی، تەقەکردن و پێکدادانی چەکداری.
هاوپەیمانی سعودیە لەم ماوەیەدا بە دوو هێرش بۆ سەر میحوەری باشوری شاری مارب، ٤١ جار هێرشی ئاسمانی، ٤٣٩ جار فڕینی باڵافڕەکان لە ئاسمانی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئەنساروڵڵا، هاوێشتنی ٢٠١ ڕۆکێت و هاوەن و ٩٠١ جار تەقەکردن لە ١١ میحوەر ئاگربەستی پێشێل کردووە.

شایانی باسە کە هێرشەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی ٦ هاوڵاتی و برینداربوونی ٨ی دیکە.

رێکەوتنی ئاگربەستی کاتی لە یەمەن بە نێوەندگیری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٩ی نیسانەوە و بۆ ماوەی دوو مانگ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و توانای نوێکردنەوەی هەیە. رێکەوتنەکە، ئاگربەستی تەواوەتی، ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان، هاتنی کەشتییەکان بۆ بەندەری ئەلحۆدەیدە و گەشتە بازرگانییەکانی فڕۆکەخانەی سەنعا لەخۆدەگرێت. سەرەڕای پێشوازیکردنی هاوپەیمانی سعودیە و ئەنساروڵڵا لە ڕێککەوتنەکە، دەستلەکارکێشانەوەی گوماناوی عەبدڕەبە مەنسوور هادی لە سەرۆکایەتی حکومەتی دەست لەکارکێشاوە و رادەستکردنی تەواوی دەسەڵاتەکانی بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی سەرۆکایەتی کۆمار، پێشهاتەکانی داهاتووی یەمەنی خستۆتە مەترسی دەستپێکردنەوەی ناکۆکیەکان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *