خولی نوێی ئازادکردنی زیندانییانی تالیبان دەستیپێکردەوە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: موحەمەد عەباس ئیستانکزی جێگری بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی تالیبان لە ئازادکردنی ٧ هەزار زیندانی تالیبان لە زیندانەکانی حکومەتی ئەفغانستان هەواڵی دایەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: موحەمەد عەباس ئیستانکزی جێگری بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی تالیبان لە ئازادکردنی ٧ هەزار زیندانی تالیبان لە زیندانەکانی حکومەتی ئەفغانستان هەواڵی دایەوە.
ئیستانکزی لە پەیامێکدا لە تویتەر رایگەیاند، جگە لە ئازاد کردنی زیندانییەکان، ناوی سەرکردەکانی تالیبانیش لە لیستی ڕەشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەردەهێنرێن.
ئەمە لەکاتێکدایە کە بەرپرسانی ئەفغانستان و ئەمریکا تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەم هەواڵە نەداوە، کە پێدەچێت ئەم هەواڵە لەگەڵ دواکەوتنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان پەیوەندی هەبێت.
حکومەتی ئەفغانستان ساڵی ڕابردوو بە پێی رێککەوتنی دۆحە کە لە نێوان ئەمریکا و تالیبان ئەنجام درا، شەش هەزار زیندانی تالیبانی ئازاد کردەوە، دوای ئەوە بەرپرسانی ئەمنی حکومەتی ئەفغانستان باس لە گەڕانەوەی زیندانیە ئازادکراوەکانی تالیبان بۆ مەیدانی شەڕ و دووبارە دەستگیرکردنەوەی ٦٠٠ کەسیان کردبوونەوە.
بە بڕوای شرۆڤەکاران، ئازادکردنی زیندانییانی تالیبان جگە لە بەهێزکردنی ئەو چەکدارانە و چڕکردنەوەی شەڕی ناوخۆیی لە چەند مانگی داهاتوودا هیچی تری نییە.
لێدوانەکان