گرنگترین هەواڵەکانی چل و شەشەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٢

یەکشەممە 10 نیسان 2022 - 23:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=10129

پیاسەکردنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەگەڵ زێلینسکی لە شەقامەکانی کیێڤ پایتەختی ئۆکرانیا.

ڤیدیۆی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر عەمبارێکی چەکی سوپای ئۆکرانیا کە لە یەکێک لە ناوچەکانی ئۆکرانیا.

وێنەی ئاسمانییەکانی ٨ی نیسانی ٢٠٢٢ دەریدەخات کە کاروانێکی گەورەی سەربازی ڕووسیا بەرەو میحوەری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای خارکیڤ جوڵەیان پێ کراوە.

کاروانەکە بەلایەنی کەمەوە ١٠٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆش لەخۆ دەگرێت کە ١٢ کیلۆمەتر درێژەی هەبووە.

هەلیکۆپتەرێکی کا-٥٢ی هێزی ئاسمانی ڕووسیا هێرش دەکاتە سەر کاروانێکی سوپای ئۆکرانیا.

ئەلێکساندر دۆرنیکۆف، فەرماندەی ناوچەی سەربازی باشووری ڕووسیا، وەک فەرماندەی شەڕی ڕووسیا لەگەڵ ئۆکرانیا دەستنیشان کرا. دۆرینکۆف ئەزموونی گەورەی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕووسیا لە سووریا لە دژی داعش و گروپە چەکدارەکان بەدەستهێناوە، هەر بۆیە پێشبینی دەکرێت گۆڕانکاریی گرنگ لە ستراتیژی سوپای ڕوسیا لە ئۆکرانیا ڕوو بدات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *