هێزەکانی ئیسرائیلی هەڵیانکوتایە سەر کامپی جنین + ڤیدیۆ و وێنە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کامپی جنین فەڵەستینیەک شەهید بوو و پێنجی دیکەش برینداربوون.
چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا هێزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە ئامانجی دەسبەسەرکردنی بنەماڵەی رەعەد فەتحی حازم ئەنجامدەری ئۆپەراسیۆنی تەلئەبیب، هەڵیانکوتایە سەر کامپی جنین و ماڵەکەیان گەمارۆدا. سەرەڕای گەمارۆی ماڵی حازم لەلایەن هێزەکانی رژێمی زایۆنیستیەوە، باوکی ناوبراو ڕەتی کردەوە خۆی ڕادەستی هێزە داگیرکەرەکان بکات.
هاوکات لەگەڵ هەڵیکوتانەکە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی خۆڕاگری و هێزەکانی زایۆنیستی ڕوویدا کە بە هۆیەوە فەرماندەیەکی مەیدانی کەتیبەکانی جنین بە ناوی “ئەحمەد سەعدی” شەهید بوو و پێنجی دیکەش برینداربوون. وەک دەوترێت ژمارەیەک لە هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی لەم پێکدادانەدا برینداربوون.
شەوی ڕابردوو، سەرچاوەکانی عیبری ڕایانگەیاند، کە ئەگەری ئەوەی هەیە سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی گەورە لە دژی جنین ئەنجام بدات. لەم بارەیەوە خۆڕاگری فەڵەستین لە ڕێگەی میسرییەوە بە ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە کە هەر هێرشێکی سەر کامپی جنین هێڵی سووری ئێمەیە و ئەگەر هەر کردەوەیەک لە دژی جنین ئەنجام بدرێت، ئەوا غەزە یەکسەر ڕوبەڕوی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێتەوە.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەگەری زیاد بوونی شەڕوپێکدادان لە کەنارەکانی ڕۆژئاوا، میدیاکانی ئیسرائیل چەند خولەکێک پێش ئێستا رایانگەیاند کە سوپای ئیسرائیل بڕیاری داوە دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئەمنی، بڵاوە بە سێ تیپی تر لە کەنارەکانی ڕۆژئاوا بکات.
لێدوانەکان