حزبوڵڵای لوبنان: گەنجێکی فەڵەستینی شکستی بە دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل هێنا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتووانەی گەنجێکی فەڵەستینی لەناو جەرگەی تەلئەبیب، بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند کە دەزگا ئەمنییەکانی رژێمی زایۆنیستی لە ڕوبەڕوبوونەوەی گەنجێکی فەڵەستینی شکستێکی قورسیان هێنا.
بزوتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی رابردوو لەبارەی ئۆپەراسیۆنی ئیستشهادی لەناو جەرگەی تەلئەبیب بەیاننامەیەک بڵاو کردەوە.
حزبوڵڵا رایگەیاند: «جارێکی دیکە خۆڕاگرانی فەڵەستینی هێزی خۆیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داگیرکەران و وەڵامدانەوەی تاوانە بەردەوامەکانی ئەوان سەلماند.»
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: «ئۆپەراسیۆنە قارەمانانەی تەلئەبیب، لاوازبوونی ڕژێمی زایۆنیستی، سەرلێشێواوی دەزگا سەربازی و ئەمنییەکانی ئەو رژێمەی ئاشکرا کرد.»
بزووتنەوەکە هەروەها رایگەیاندووە: «دەزگا ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕوبەڕوبونەوەی گەنجێکی تێکۆشەری فەڵەستینی تووشی شکستێکی قورس بوون. حزبوڵڵا ستایشی قارەمانێتی گەلی فەڵەستین و گرووپەکانی خۆڕاگری دەکات و داوا لە سەرجەم ئازادیخوازەکانی جیهانیش دەکات پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین بکەن.»
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: «ئۆپەراسیۆنە یەک لەدوای یەکی تایبەت و سەرکەوتوو دەریدەخات کە بڕیارەکەی گەلی فەڵەستین درێژەدان بە تێکۆشانە. بڕیاری گەلی فەڵەستین لە ئیرادەی داگیرکەران بەهێزترە و گەلی فەڵەستین سوورە لەسەر بەردەوام بوون لەسەر ئەم ڕێبازە تا ڕزگارکردنی تەواوی [خاکی] فەڵەستین.»
لێدوانەکان