یاری هاوپەیمانی سعودیە بە رێکەوتنی ئاگربەستی کاتی لە یەمەن

هه‌ینی 8 نیسان 2022 - 16:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=10002

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کۆمپانیای نەوتی یەمەن گەیشتنی دوو کەشتی بە بەندەری ئەلحۆدەیدە و هەروەها دەستبەسەرداگرتنی کەشتیەکی دیکە لەلایەن هاوپەیمانی سعودیەوە لە دەریای سوور راگەیاند.

بە وتەی عیسام موتوەکل، وتەبێژی کۆمپانیای نەوتی یەمەن، بەیانی ڕۆژی رابردوو ٧ی نیسان، دوو کەشتی “سی ادور” و “سندس”ی هەڵگری بەرهەمە نەوتییەکان دوای مانگێک لە دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن هاوپەیمانی سعودیەوە گەیشتوونەتە بەندەری ئەلحۆدەیدەی یەمەن.
هاوکات هاوپەیمانی سعودیە لە دەریای سوور دەستی بەسەر کەشتی “دیتونا” گرتووە و بۆ بەندەری جیزان گواستۆتەوە.

بەپێی رێکەوتنی دوو مانگەی یەمەن، بڕیار وایە ١٨ کەشتی بگەنە بەندەری ئەلحۆدەیدەی یەمەن. هاوپەیمانی سعودیە تا ئێستا بەبێ هیچ مۆڵەتێکی فەرمیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پشکنین بۆ ئەو کەشتیانە دەکات کە بەرەو یەمەن بەڕێوەن.
هەر لەم چوارچێوەیەدا هاوپەیمانی سعودیە لە سەرەتای ئاگربەستەکەوە تا ئێستا سەتان جار لە ١١ میحوەر ئاگربەستی پێشێل کردووە کە ڕوبەڕوی وەڵامدانەوە و لە هەندێک کاتیش دانبەخۆداگرتنی ئەنساروڵڵا بۆتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *