ئێران - Page 8 of 27 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێنجشەممە 20 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 15:00

موساد ٦ ئەفسەری هەواڵگری خۆی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئێرانەوە کوشت + ناو و وردەکاری

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای شکستی ئۆپەراسیۆنی موساد لە تێکدانی ناوەندێکی پیشەسازی لە پارێزگای ئەسفەهانی ئێران، کە بووە هۆی دەستبەسەرکردنی سەرجەم ئەندامانی گرووپەکە لەلایەن وەزارەتی هەواڵگری (ئیتلاعات)ی ئێرانەوە، ڕژێمی زایۆنیستی لانیکەم ٦ ئەفسەری دیاری پەیوەندیدار بە مێزی ئێرانی لە موساد کوشتووە.

سێشەممە 18 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:09

پچرانی پەیوەندی دیپلۆماسی ئۆکرانیا لەگەڵ ئێران!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ نوێنەرانی پارتی هاوپشتی ئەوروپا لە پەرلەمانی ئۆکرانیا پرۆژەیاسای پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ ئێران و ناساندنی ئەم وڵاتە وەک لایەنگری تیرۆریزم پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئۆکرانیا کرد.

دووشەممە 17 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 17:09

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران: ڕژێمی سعوودیە ئاگادار بێت و میدیاکانی کۆنتڕۆڵ بکات

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە پیلانگێڕی میدیایی ڕژێمی سعوودیە، هۆشداریی دایە دەسەڵاتدارانی ئەو ڕژێمە و وتی: ئاگاتان لە هەڵسووکەوتی خۆتان بێت و میدیاکانتان کۆنتڕۆڵ بکەن، بە پێچەوانەی ئەمەش دووکەڵەکەی بە چاوی ئێوەدا دەڕوات. ئێمە دوایین ئاگادارکردنەوەمان داوەتە ئێوە.

شەممە 15 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 10:52

نەسروڵڵا: ئەمڕۆ زیاتر لە هەموو ڕۆژێکی تر پێویستمان بە جیهادی ڕوونکردنەوە بۆ پڕچەککردنی ئومەتی ئیسلامی لە دژی چەکی گومڕایی و فێڵکردن هەیە

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان یەکڕیزی ئومەتی ئیسلامی بە ئاراستەی خۆڕاگری، بە تاکە ڕێگە بۆ بڕینی دەستی دوژمنان و ئازادکردنی فەلەستین و قودسی پیرۆز و گێڕانەوەی شکۆ و گەورەیی ریسالەتی پێغەمبەر ( د.خ) زانی.

هه‌ینی 14 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 22:51

ئایەتوڵڵا خامنەیی: توندڕۆیی ڕەتدەکرێتەوە، چ لە ناو شیعە بێت، چ لە ناو سوننە بێت، ئەم بیرکردنەوەش دەبێت ببێتە بنەمایەک بۆ یەکگرتن

هاوکات لە گەڵ جێژنی گەورەی مەولود و یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئازیزی ئیسلام (د.خ) و ئیمام سادق (ع)، چاوپێکەوتنی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و میوانانی بەشداربوو لە سی و شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یەکڕیزی ئیسلامی لە گەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ئەمڕۆ هەینی 14 ی تشرینی یەکەمی 2022 بەڕێوەچوو.

پێنجشەممە 13 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 11:07

دانپێدانانی سیخوڕانی موساد کە پلانیان دانابوو دامەزراوەیەکی پیشەسازی لە ئێران بتەقێننەوە + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ تۆڕێکی سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنیستی کە لە لایەن وەزارەتی هەواڵگری ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، لە دانپێدانانەکانیاندا وردەکاری ئەرکەکەیان بۆ تەقاندنەوەی دامەزراوەیەکی پیشەسازیی شاری ئەسفەهان، هەڵبژاردنیان لە گروپی تیرۆریستی کۆمەڵە لە سلێمانی و چۆنیەتی گواستنەوەیان بۆ یەکێک لە وڵاتانی ئەفریقا بۆ ڕاهێنان و هەروەها هاتنیان بۆ وڵاتی ئێران لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە وەک کۆلبەر باس کردووە.

چوارشەممە 12 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 15:17

ئاژاوەگێڕییەکان کاردانەوەی دوژمنانە لە بەرامبەر سەرکەوتنە گەورەکانی گەلی ئێران

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەشداری ملیۆنیی گەنجانیان لە ڕێپێوانی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) و سەرکەوتنەکانی دیکەی ئەوان بە نموونەیەک لە بڕوا بە خودا و ئائین و وەک هەنگاوێکی گەورەی گەلی ئێران پێناسە کرد و وتیان: گۆڕەپانەکە لە دەستی گەلی ئێراندا بوو و دوژمن ناچار بە کاردانەوەی هەڵە بۆ ئاژاوەگێڕی کرا.

یەکشەممە 9 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 22:33

نازم دەباغ: بنکە و بارەگای گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە هەرێم دادەخرێن

نوێنەری حكومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە ئاماژە بە ڕاگرتنی هێرشەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگای گرووپەکانی دژبەری شۆڕش، لە پاش هۆشداری بە بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێم بۆ ڕێگری لە چالاکییەکانی ئەو گرووپانە، وتی: بۆ ئێمە قبووڵکراو نییە گرووپە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکان بۆ ئێران و هەرێمی کوردستان ببنە جێی نیگەرانی و لە ئەگەری بەردەوامی چالاکی چەکداریی ئەوان، ئەمجارە بڕیاری جیدیمان دەبێت.

چوارشەممە 5 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 12:57

سەرکونسوڵی ئێران لە کاپانی ئەرمینیا دەست بە کار بوو + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مورتێزا عابێدین ڤەرامین، یەکەمین سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەرمینیا، نامەی دەستبەکاربوونیی پێشکەش بە ئارارات میرزۆیان وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەرمینیا کرد.

چوارشەممە 5 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 08:36

پێداگریی ئێران لەسەر چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ململانێکانی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەم وڵاتە گفتوگۆی کرد.

پەسەندترین