ئێران - Page 5 of 27 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێنجشەممە 8 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 09:37

ڕەئیسی: درووشمی ژن، ژیان، ئازادی دەڵێنەوە و ژیانیش لە خەڵک تێک دەدەن

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی خوێندکاری زانکۆ لە زانکۆی تاران وتی کە ئەمڕۆ ئەوانەی درووشمی ژن، ژیان، ئازادی دەڵێنەوە، بە گوشار و گەمارۆش ژیانیان لە خەڵک تێکداوە، ئەمەش بانگەشەیەکە کە جێی پێکەنینە.

سێشەممە 29 تشرینی دووه‌م 2022 - 23:09

ڕەئیسی: بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان بەشێکە لە ڕێکەوتنەکانی نێوان ئێران و عێراق

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: لە ڕوانگەی ئێران و حکومەتی عێراقەوە ئاسایش و ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە بابەتێکی زۆر گرنگە و هەر بۆیە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان، تاوانی ڕێکخراوەیی، قاچاخی مادەی هۆشبەر و هەر ئاڵۆزییەک کە هەڕەشە لە ناوچەکە بکات، لە ڕیزی ئیرادە و ڕێکەوتنەکانی نێوان هەر دوو وڵاتە.

هه‌ینی 25 تشرینی دووه‌م 2022 - 18:24

ئێران: بەهێزکردنی یەکە زرێپۆشەکانی سوپای پاسداران لە سنوورەکانی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوا/ ڕوبەڕوبونەوەی گروپە جوداخوازەکان بەردەوامە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەهێزکردنی یەکە زرێپۆشەکانی سوپای پاسدارانی لە سنوورەکانی ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە ڕاگەیاند و وتی: ڕوبەڕوبونەوەی گروپە جوداخوازەکان بەردەوامە.

هه‌ینی 25 تشرینی دووه‌م 2022 - 17:39

ئێران لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای داخستنی بنکەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە هەرێمی کوردستان دەکات

نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران داوای جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکانی لە گەڵ حکومەتی عێراق دەکات بۆ داخستنی بنکە و چەککردنی گرووپە تیرۆریستییەکانی باکوری ئەم وڵاتە.

چوارشەممە 23 تشرینی دووه‌م 2022 - 14:11

شەهید بوونی ڕاوێژکارێکی سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە نزیک دیمەشق، عەقید داود جەعفەری، یەکێک لە ئەفسەرە باڵاکانی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران شەهید بوو.

سێشەممە 22 تشرینی دووه‌م 2022 - 18:44

بەردەوامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر گروپەکانی دژبەری ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزە چەکدارەکانی ئێران بە چەند مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ، پێگەکانی گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان لە ناوچەی ئاڵتۆن کۆپری کردە ئامانج.

دووشەممە 21 تشرینی دووه‌م 2022 - 18:32

ئێران: نابێت هەرێمی کوردستان شوێنی هەناردەی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ ناوخۆی ئێران بێت

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی لەگەڵ میدیاکان وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم وڵاتە بۆ سەر گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان دایەوە.

پەسەندترین