ئێران - Page 15 of 27 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

یەکشەممە 10 نیسان 2022 - 19:37

تورکیا و تاوانێکی ژینگەیی لە دژی وڵاتانی دراوسێ

لە ڕۆژانی ڕابردوودا خۆڵبارینێکی کەم وێنە هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراقی گرتەوە و کاریگەرییەکی زۆری لە سەر ناوچە جیاجیاکانی ئەم دوو وڵاتە دانا. شارەزایان دەڵێن کە بە تەواوبوونی پرۆژەکانی درووستکردنی بەنداو لە تورکیا دەبێت چاوەڕوانی لەمەش خەراپتر بین.

یەکشەممە 10 نیسان 2022 - 15:28

ئێران: تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە فەڵەستینیەکان، ڕیشەی تەواوی نائارامییەکانی ناوچە داگیرکراوەکانە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، ئاماژەی بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی فەڵەستین کرد و وتی: ڕەگەزپەرستی، سەرکوتکردن، کوشتن، زیندانیکردن، بێبەشکردنێکی بەرفراوان و سەرزەنشتی ڕۆژانەی گەلی چەوساوەی فەڵەستین و هەروەها تیرۆریزمی ڕژێمی زایۆنیستی هۆکاری بنەڕەتی هەموو نائارامییەکانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستینە.

یەکشەممە 27 ئازار 2022 - 15:03

کاردانەوەی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین بە کۆبوونەوەی شەرم ئەلشێخ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ئیدانەی کۆبوونەوەکەی شەرم ئەلشێخ-ی کرد و جەختیکردەوە کە ئەم بابەتە لە بەرژەوەندی زایۆنیستەکان دایە.

شەممە 26 ئازار 2022 - 16:09

زانیاری_سەربازی: موشەکی بالیستی فاتیح ٣١٣

فاتیح٣١٣ مووشەکی بالیستی کەم مەودا و سووتەمەنی ڕەقە کە لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٥ لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرا. ئەم موشەکە نەوەی نوێی موشەکەکانی فاتیحە و پاڵنەرێکی سووکتر، پێشکەوتووتر و خاوەن وردی لە پێکانی ئامانجەکان و مەودای زیاتری لە موشەکی فاتیح١١٠ـە.

پێنجشەممە 24 ئازار 2022 - 17:33

ڕژێمی زایۆنیستی دانی بەوەدا نا کە بنکە سیخوڕییەکەی لە هەولێر کراوەتە ئامانج

نوێنەری ڕژێمی زایۆنیستی لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هۆی بۆردومانکردنی بنکە سیخوڕی و پیلانگێڕییەکەی ئەو ڕژێمە لە هەولێر بە توندی هێرشی کردە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و سوپای پاسداران.

پێنجشەممە 17 ئازار 2022 - 15:02

کەناڵی 12ی ئیسرائیل: هاکەرە ئێرانییەکان کۆمپیۆتری سەرۆکی مۆسادیان هاک کردووە

کەناڵی 12ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە هاکەرە ئێرانییەکان کۆمپیۆتەرە تایبەتەکەی داڤید بارنیع سەرۆکی دەزگای هەواڵگری مۆسادیان هاک کردووە و دەستیان گەیشتووەتە زانیارییە نهێنییەکانی ناوبراو.

دووشەممە 14 ئازار 2022 - 11:46

کەتیبەکانی حزبوڵڵا: قۆناغێکی نوێی پێکدادان لە عێراق بە هێرش بۆ سەر موساد دەستی پێکردەوە/ ژمارەیەک لە ئەفسەرانی ئیسرائیلی موساد لە هێرشە موشەکییەکەی ئێران کوژران و برینداربوون

کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە کاردانەوەی بە هێرشە موشەکییەکەی سەر بنکەیەکی موسادی رژێمی زایۆنیستی لە هەولێر، لە قوناغێکی نوێی پێکدادانەکان لە عێراق هەواڵی دایەوە و جەختی لە پێویستی کۆتایی هێنان بە بوونی بنکە سەربازیی و هەواڵگریەكانی داگیرکەران کردەوە.

پەسەندترین