ئێران - Page 14 of 27 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

یەکشەممە 15 ئایار 2022 - 08:15

بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بۆنەی ” یوم النکبە “

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی ” یوم النکبە ” داوای لە وڵاتان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە ئەرکە مرۆڤی و یاساییەکانی خۆیان لە بەرامبەر گەلی فەڵەستین جێبەجێ بکەن و ڕێگری لە بەردەوامی داگیرکاری و تاوانی زیاتر لە لایەن ئەم ڕژێمە دڕندەوە بکەن.

شەممە 7 ئایار 2022 - 10:30

ئێران ئیدانەی هێرشە دووبارە و بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشە دووبارە و بەردەوامەکانی زایۆنیستەکانی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و دەسدرێژیی بۆ سەر خەڵک موسڵمانی فەڵەستین ئیدانە کرد و داوایکرد کە گەلان، وڵاتان و ناوەندە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان هاوکاری گەلی فەڵەستین بکەن.

دووشەممە 2 ئایار 2022 - 11:22

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی ئازەربایجان؛ گروپی خۆڕاگری حوسێنیون

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی ئازەربایجان (حوسێنچی لەر) بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی-سیاسی لە کۆماری ئازەربایجانە کە زۆربەی ئەندامانی لە خوێندکارانی ئایینی حەوزەی قۆم پێک دێت و دژایەتی سیاسەتەکانی حکومەتی ئازەربایجان دەکەن.

دووشەممە 18 نیسان 2022 - 17:53

ڕەئیسی: بچووکترین جوڵەی ئیسرائیل لە چاوی هێزە چەکدارەکانی ئێران شاراوە نییە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداریی لە جموجوڵەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکە دا و وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بزانێت بچووکترین جوڵەی ئەو لە هێزە چەکدارەکانی ئێمە شاراوە نییە و ئەگەر بچووکترین هەڵە لەو ڕژێمە ڕوو بدات، ئامانجی هێزە چەکدارەکانی ئێمە ناوەندی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت.

پەسەندترین