کەرتی غەزە - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چوار شه‌ممه‌ 5 نیسان 2023 - 11:05

فڕۆکەکانی ئیسرائیل کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد (ڤیدیۆ)

شەوی رابردوو، وەک وەڵامێک بۆ هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا لەلایەن هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی، بە رۆکێت لە کەرتی غەززەوە هێرش کرایە سەر ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین، دواتریش فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد.

پێنج شه‌ممه‌ 23 شوبات 2023 - 11:16

لەبەرامبەر هێرشەکەی نابلوس؛ هێرشی موشەکی خۆڕاگری فەلەستین بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان/ ئیسرائیل وەڵامی دایەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گرووپەکانی خۆڕاگری فەلەستین بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە وەک کاردانەوە بە شەهید و برینداربوونی دەیان فەلەستینی لە هێرشەکەی ڕۆژی رابردووی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر نابلوس، چەندین مووشەکیان ئاراستەی سدیرۆت و عەسقەلان کردەوە.

شه‌ممه‌ 18 شوبات 2023 - 17:21

بەرچاوترین ئۆپەراسیۆنەکانی خۆڕاگری لە فەلەستینی داگیرکراو لە ساڵی ٢٠٢٢

ساڵی ٢٠٢٢ دەتوانرێت ساڵی یەکڕیزی زۆربەی فەلەستینیەکان لەسەر بژاردەی “خۆڕاگری” ناو بنرێت. ٢٠٢٢ ساڵی یەکگرتوویی زیاتری گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زایۆنیستەکان بوو. بە پێی ئامارەکان، لە ئەنجامی زیاتر لە ١٢ هەزار و ١٨٨ ئۆپەراسیۆن لە ساڵی ڕابردوودا ٣١ زایۆنیست کوژراون و زیاتر لە ٥٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

پێنج شه‌ممه‌ 2 شوبات 2023 - 13:00

هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە کاردانەوە بە هێرشی مووشەکی خۆڕاگری فەلەستین بۆ سەر شارۆچکەی سدیرۆتی زایۆنیستەکان، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە.

دوو شه‌ممه‌ 30 كانونی دووه‌م 2023 - 09:31

دەستبەسەرداگرتنی درۆنێکی سوپای ئیسرائیل لەلایەن کەتیبەکانی ئەلقەسام + وێنەکان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس دەستبەسەرداگرتنی درۆنێکی (کوادکۆپتەر) سوپای ڕژێمی ئیسرائیل لە دەستدرێژی ئەم دواییەی ڕژیم بۆ سەر کەرتی غەززە ڕاگەیاند.

هه‌ینی 27 كانونی دووه‌م 2023 - 10:54

هێرشی ئاسمانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە/ وەڵامدانەوەی مووشەکی خۆڕاگری بۆ باشووری فەلەستینی داگیرکراو + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەرەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی) یەکێک لە بارەگاکانی خۆڕاگری فەلەستینیان لە ناوەندی کەرتی غەززە کردە ئامانج.

پەسەندترین