ئەنساروڵڵا بەرپەرچی هێرشێکی هاوپەیمانی سعوودیەی لە بەرەی یافع دایەوە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێرشی هێزەکانی ئەلعمالقە و ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور بۆ سەر پێگەکانی ئەنساروڵڵا لە میحوەری ئەلحەد یافع لە نێوان پارێزگاکانی بەیزا و لەحج شکستی هێنا.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێرشی هێزەکانی ئەلعمالقە و ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور بۆ سەر پێگەکانی ئەنساروڵڵا لە میحوەری ئەلحەد یافع لە نێوان پارێزگاکانی بەیزا و لەحج شکستی هێنا.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ململانێکانی نێوان هێزە هەواڵگرییەکانی تاڵیبان و تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای کۆنەر، چەند ئەندامێکی داعش کوژران و ژمارەیەکیش دەستبەسەر کران.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ شاندێکی بزووتنەوەی حەماس لەم مانگەدا بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی سووریا سەردانی دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە دەکات.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە ڕێوڕەسمی ٣٥ ساڵەی دامەزراندنی ئەم بزووتنەوەیەدا پەردەی لەسەر سیستەمێکی نوێی مووشەکی دروستکراوی ناوخۆیی لادا کە لە یەک کاتدا لە غەززە، جنین و چەند وڵاتێکی عەرەبی بەڕێوەچوو.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیەدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: وێڕای ڕێزگرتن و پابەندبوون به پەرەسەندنی پەیوەندییە بێ وێنەکانی هەر دوو وڵات، هەر وەک بەرپرسانی باڵای سەربازیی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیان کردووەتەوە، ئێمە بەردەوامی دەستدرێژی و جموجۆڵەکانی گرووپە چەکدارە تیرۆریستییەکان لە خاکی هەرێمەوە کە ئاسایشی نیشتمانی ئێرانیان بە ئامانج گرتووە، قبوڵ ناکەین.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ محەممەد عەلی حوسی، لە کاردانەوە بە بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر داخوازییە ڕەواکانی حکوومەتی رزگاری لە دانوستانەکانی درێژکردنەوەی ئاگربەست، هەڕەشەی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی لە هاوپەیمانی سعوودیە کرد.
شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا بە لانی کەم بە چوار درۆنی شاهێد ١٣٦ هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە پارێزگاکانی ئۆدێسا، کروپیۆنیتسکی و خارکیڤ. بەگوێرەی میدیاکانی ڕووسیا، یەکێک لەو درۆنانە لە ناحیەی سنۆڤیانسکی لە باشووری خارکیڤ، خۆی کێشاوە بە کۆگایەکی سووتەمەنی. ئەم وێنە و ڤیدیۆیانە پەیوەندی بەم هێرشەوە هەیە، تا ئێستا هیچ […]
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرچاوە فەلەستینیەکان مانگرتن لە خواردنی ٣٠ بەندکراویان وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە دەستبەسەرکردنی ئیداری (بەبێ دادگاییکردن) ڕاگەیاند.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ شێخ خالید ئهلمەلا، سهرۆكی جەماعەتی زانایانی ئەهلی سوننەی عێراق له ههوڵێكی تیرۆركردن له پارێزگای بهسرهی عێراق رزگاری بوو.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەشار جەعفەری وەک باڵیۆزی نوێی سووریا لە ڕووسیا، لەبەردەم بەشار ئەسەد سوێندی یاسایی خوارد.