هەواڵ - Page 307 of 332 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێنجشەممە 13 ئایار 2021 - 22:41

بەرخۆدانی فەلەستینی ڤیدیۆی درۆنێکی ئینتحاری ئەو هێزانەی بڵاو کردەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کەتیبەکانی شەهید عیززەدین ئەلقەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک لە بەکارهێنانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئینتحاری بە ناوی “شەهاب” لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییەی هەواڵی دایەوە.

پێنجشەممە 13 ئایار 2021 - 16:52

ڕووداوەکانی فەلەستین؛ ١٣ی ٥ی ٢٠٢١

لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی هێزە فەلەستینیەکان ٥ ئیسرائیلی لە شارۆچکەی بیتاح تیکفا لە ڕۆژهەڵاتی تەلئەبیب برینداربوون. گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی بێن گۆرین لە باشووری فەلەستین ڕاگیرا. فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی، ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەزەیان بۆردومان کردەوە. بەپێی دوایین ئامارەکان، لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی تا ئێستا ٨٣ کەس کە ١٧ منداڵ و ٧ ئافرەت لە نێوانیاندایە، […]

چوارشەممە 12 ئایار 2021 - 23:29

ساتی کردنە ئامانجی دووەم ئۆتۆمبێلی سوپای ئیسرائیل بڵاو کرایەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کەتیبەکانی شەهید عیززەدین ئەلقەسام ڤیدیۆی ساتی کردنە ئامانجی دووەم ئۆتۆمبێلی سوپای رژێمی ئیسرائیلی بڵاو کردەوە کە لەلایەن ئەو هێزانەوە ئەمڕۆ لە باکوری غەزە بە مووشەکی کۆرنێت کرابوویە ئامانج.

چوارشەممە 12 ئایار 2021 - 21:23

بەیاننامەی وتەبێژی سەرایا ئەلقودس، لەسەر شەهیدانی بەرخۆدان و هێرشە موشەکییەکان بۆ قوڵایی ناوچە داگیرکراوەکان

بەیاننامەی وتەبێژی سەرایا ئەلقودس، لەسەر شەهیدانی بەرخۆدان و هێرشە موشەکییەکان بۆ قوڵایی ناوچە داگیرکراوەکان: ئەبو حەمزە ستایشی فەرماندە شەهیدەکانی سەرایا قودسی کرد کە لە هێرشەکانی زایۆنیستدا شەهید بوون و گوتی سەرەڕای لەدەستدانی فەرماندە موشەکیەکان، ئێوە بینیتان کە ئێمە بە بەهێزی مووشەکمان ئاڕاستەی ناوەندی فەلەستینی داگیرکراو کرد و بەیانی ئەمڕۆ (١٢-٥-٢٠٢١) ١٠٠ موشەکمان بەرەو تەلئەبیب هاوێشت.ئێمە […]

چوارشەممە 12 ئایار 2021 - 17:50

ڤیدیۆی کەتیبەکانی قەسام لە هێرشە مووشەکییەکی ڕۆژی رابردووی ئەو هێزانە

کەتیبەکانی شەهید عیززەدین ئەلقەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ڤیدیۆیەک لە هێرشە مووشەکییەکی ڕۆژی رابردووی ئەو هێزانە بۆ سەر شارەکانی؛ عەسقەلان، ئەشدۆد، تەلئەبیب لە فەلەستین ـی داگیرکراو،بڵاو کردەوە.

چوارشەممە 12 ئایار 2021 - 12:08

حزبوڵڵای عێراق: بەریتانیا دەستی لە ڕووداوەکەی کۆنسووڵخانەی ئێران لە کەربەلا هەبووە

مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حیزبووڵای عێراق سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕۆژانی ڕابردووی بەردەم کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کەربەلا جەختیکردەوە کە بەریتانیا دەستی لەم ڕووداوانەدا هەیە.

پەسەندترین