هێرش کرایە سەر دوو کاروانی لۆجستیکی ئەمریکا لە عێراق
گروپی “اصحاب الکهف” بەرپرسیارێتی ئەم هێرشانەی گرتە ئەستۆ.
گروپی “اصحاب الکهف” بەرپرسیارێتی ئەم هێرشانەی گرتە ئەستۆ.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کەتیبەکانی ئەلقەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، کە کەشتییەکی جەنگیی “ئیسرائیلی” لە کەنارەکانی غەززەی کردۆتە ئامانج.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سوپای رژێمی زایۆنیستی راگەیاند، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کە لە سنوورەکانی باکورەوە نیازی دزە کردنی هەبوو، خرایەوە خوارەوە.
ئاماری شەهید و بریندارەکانی کەرتی غەزە بەرزبوویەوە بۆ ٢٠٠ شەهید (٥٩ منداڵ و ٣٥ ئافرەت) و ١٣٠٥ بریندار.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: حیسام ئەبو هربید فەرماندەیەکی مەیدانی سەرایا ئەلقودس لە ئەنجامی بۆردومانەکانی رژێمی ئیسرائیل شەهید بوو.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: شەڕڤانانی ئەنساروڵڵا لە رۆژانی رابردوو چەندین هێرشی پارتیزانیان لە باکوری ڕۆژئاوای شاری تەعز بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە ئەنجامیان دا.
سوپای ئیسپانیا دوای ١٩ ساڵ بنکەکانیی لە ئەفغانستان چۆڵ کرد و ئەو وڵاتەی جێهێشت.
گروپە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی لە سەرەتای دەستپێکردنی پێکدادانەکان زیاتر لە ٣١٠٠ ڕۆکێتی جۆراوجۆریان ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکان کردووە، کە نزیکەی ١٤٤٠ لەو ڕۆکێتانە بە تێپەڕبوونیان لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیلدا بە سەرکەوتوویی ئامانجەکان پێکاون.
هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل تا ئێستا زیاتر لە ١٥٠٠ هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی غەزە ئەنجام داوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە وتەی سەرچاوە خۆجێیەکان، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای ئەمریکا لە جۆری RQ7 لە عێراق کەوتوەتە خوارەوە.
لە شەش ڕۆژی شەڕدا زیاتر لە ٣١٠٠ ڕۆکێت ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکان کراون، ئەمەش ئاماژە بە زیادبوونی بەرچاوی توانای ڕۆکێتی گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی دەکات.