ئەبو عوبەیدە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئەبو عوبەیدە گوتەبێژی کەتیبەکانی ئەلقەسام لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: بە ئیرادەیەکی بەهێز و شەرەفمەندانە و بە سەربەرزییەوە بە نوێنەرایەتی هەموو میللەت چووینە ناو شەڕی شمشێری قودسەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئەبو عوبەیدە گوتەبێژی کەتیبەکانی ئەلقەسام لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: بە ئیرادەیەکی بەهێز و شەرەفمەندانە و بە سەربەرزییەوە بە نوێنەرایەتی هەموو میللەت چووینە ناو شەڕی شمشێری قودسەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا توانیان فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هاوپەیمانی سعودیە لە ئاسمانی باکوری سەعدەی یەمەن تێکبشکێنێت.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کەتیبەکانی ئەلقەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ساتی کردنە ئامانجی پاسێکی سەربازانی زایۆنی بڵاو کردەوە کە ئەمڕۆ لەلایەن ئەو هێزانەوە لە بنکەی زیکیم لە باکوری کەرتی غەزە کرابوویە ئامانج.
فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە نامەیەکەیدا بۆ فەرماندەی گروپی کەتیبەکانی عیزەددین ئەلقەسام باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس، ئەوی وەک شەهیدی زیندوو ناو بردووە.
“رامز الحلبی” فەرماندەیەکی پێشووی لێواکانی سەرایا ئەلقودس باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵێکی ئاسمانی، باس لە چۆنیەتی هاوکارییەکانی ئێران لە خەڵک و موجاهیدینی فەلەستینی کردەوە.
دوایین ئاماری شەهید و بریندارەکانی کەرتی غەزە گەیشتە ٢١٩ شەهید (٦٣ منداڵ و ٣٦ ئافرەت) و ١٥٣٠ بریندار.
گروپە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی لە سەرەتای دەستپێکردنی پێکدادانەکان تا ئێستا زیاتر لە ٤٠٠٠ ڕۆکێتی جۆراوجۆریان ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکان کردووە کە لەو ژمارەیە نزیکەی ١٨٠٠ ڕۆکێت بە سەرکەوتوویی بە تێپەڕبوونیان لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی رژێمی ئیسرائیل ئامانجەکانیان پێکاون. هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠٠ هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی غەزە ئەنجام داوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لێواکانی ئەلقەسام ڤیدیۆی هێرشە ڕۆکێتەکەی ئەو هێزانەی بۆ سەر مفتاحیم لە ناوچەی ئەشکوول بڵاو کردەوە کە سوود لە ڕۆکێتی جۆری Q20 وەرگیراوە. بە پێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا دوو زایۆنی کوژران و زیاتر لە ١٠ زایۆنی دیکەش برینداربوون.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە نامەیەکی نوێدا بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران شرۆڤەی تاوانە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی لە دژی قودس، گەڕەکی شێخ جەراح، مزگەوتی ئەقسا، غەزە و ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨ کردووە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سەربازێکی سوپای سوریا لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەی ئەم دواییەی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر قۆنەیتەرە ـی سوریا و لەبەر سەختی برینەکەی، گیانی لەدەستدا.