هەواڵ - Page 272 of 332 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

شەممە 28 ئاب 2021 - 00:01

زانیاری_سەربازی: درۆنی سوپەر هیرۆن

درۆنی سوپەر هیرۆن؛ درۆنێکە بە بەردەوامی فڕینی زۆر و بەرزی فڕینی مامناوەندی. درۆنەکە لە پیشانگای ئاسمانی سەنگاپور لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن پیشەسازی ئاسمانی ئیسرائیل (IAI) نمایش کرا. نوێترین نموونەی درۆنی هیرۆنە، کە لە ساڵی ١٩٩٤ەوە بە هاوکاری کۆمپانیای کەنەدی MacDonald Dettwiler and Associates (MDA) لە لایەن پیشەسازی ئاسمانی ئیسرائیلەوە بەرهەم هاتووە.

هه‌ینی 27 ئاب 2021 - 15:34

جۆن بۆڵتۆن: ئەمریکا هەڵەی زۆر گەورەی لە ئەفغانستاندا کردووە

ڕاوێژکاری پێشووتری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە سەر ڕووداوەکانی ئەفغانستان هاتە دەنگ و هەر دوو حکومەتی ئێستا و پێشووی وڵاتەکەیی بە تاوانبار ناو برد و وتی کە واشنتن بە کشانەوەی هێزەکان لە ئەفغانستان تووشی گەورەترین هەڵە بووە.

هه‌ینی 27 ئاب 2021 - 12:32

تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی کابول؛ کوژرانی ١٣ ئەمریکی

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە هۆی تەقینەوەی ڕۆژی رابردوو ٢٦ی ئاب لە دەروازەی بەشی ڕۆژهەڵاتی فڕۆکەخانەی کابول، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل، هێزەکانی ئەمریکی و چەکدارانی تاڵیبان کوژران و برینداربوون.

پێنجشەممە 26 ئاب 2021 - 00:29

چەکی ئیمارات چۆن ئابووری یەمەن وێران دەکات؟

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: عەمبارکردنی کەلوپەلی سەربازی و کیمیایی ئیمارات لە بەندەری ئەلمەخا بووەتە هۆی تێکدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی کەناراوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن.

چوارشەممە 25 ئاب 2021 - 18:42

گواستنەوەی یەکەم گروپ لە چەکدارانی درعا بۆ باکوری سوریا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: یەکەم گروپ لە هێزە چەکدارەکانی درعا ئەلبەلەد پاش چەند هەفتە لە پێکدادانەکانیان لەگەڵ سوپای سوریا لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای درعا لە باشوری سووریا، بە نێوەندگیری ڕوسیا کشانەوە بۆ ناوچەکانی باکوری سووریا.

پەسەندترین