هەواڵ - Page 209 of 332 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هەینی 11 ئازار 2022 - 19:36

گروپە فەڵەستینیەکان: سەردانەکەی هێرتزۆگ ڕاستییەکانی پەیوەندی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیبی ئاشکرا کرد

گروپەکانی فەڵەستینی لە کاردانەوەیان بە سەردانەکەی سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ تورکیا جەختیان کردەوە کە پەیوەندییەکانی تەلئەبیب و ئەنقەرە هەرگیز نەپێچڕا بوو.

هەینی 11 ئازار 2022 - 14:52

دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – شانزدەیەمین ڕۆژی شەڕ، ١١ی ئاداری ٢٠٢٢

بەیانییەی نوێی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لەسەر شەڕی ئۆکرانیا:لە ئەنجامی هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانە سەربازییەکانی ئۆکرانیا، ٢٩٩٨ دامەزراوەی سەربازی لەناو براون.فڕۆکەکانمان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هێرشیان کردۆتە سەر ٦٨ ئامانج، لەوانە: ٢ سیستەمی کۆنتڕۆڵی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا، ١٢ ئامانجی لۆجستی و ٣ سیستەمی موشەکی ئاسمانی ئۆسا.سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕوسیا فڕۆکەیەکی میگ٢٩، سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەیرەقدار […]

هەینی 11 ئازار 2022 - 12:29

ڤیدیۆی تایبەت لە ساتی ئامادەکردن و ڕەوانە کردنی مانگی دەستکردی “نوور٢”ی ئێران بۆ بۆشایی ئاسمان

هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران لە ٨ی ئاداری ئەمساڵدا بە بەکارهێنانی مانگیلە بەری قاسد لە بیابانەکانی ئەو وڵاتە مانگی دەستکردی “نوور٢”ی لە مەودای ٥٠٠ کیلۆمەتریی زەوی جێگیر کرد. نوور٢ بە خێرایی ٧.٦ کیلۆمەتر لە هەر چرکەیەکدا و دوای ٤٨٠ چرکە توانی بگاتە خولگەی زەوی.

پێنجشەممە 10 ئازار 2022 - 22:58

سەرکردەی نوێی داعش دیاری کرا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی فەرمی داعش لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی کوژرانی سەرکردەی داعش، لە دیاریکردنی “ئەبوولحەسەن هاشمی ئەلقوڕەشی” وەک سەرکردەی نوێی ئەم گروپە تیرۆریستییە هەواڵی دایەوە.

پێنجشەممە 10 ئازار 2022 - 13:00

دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – پانزەیەمین ڕۆژی شەڕ، ١٠ی ئاداری ٢٠٢٢

بە ئامانج کردنی تانکێکی ڕووسی بە موشەکێکی جاڤێلین لە دیدی درۆنێکی سیخوڕی سوپای ئۆکرانیا.لەو کەموکووڕە تاکتیکیانەی سوپای ڕووسیا لە جەنگی زەمینی ئۆکرایندا، ناردنی تانک و کاروانی زرێپۆشە بۆ مەیدانەکانی جەنگ، بەبێ هێزی پیادە و پشتیوانی ئاسمانی. ئەم ڤیدیۆیە نموونەیەکی ئەم بابەتەیە و ئەوەی دەبینرێت تانکێکی بە تەنیا و بێ پشتیوانیە. سەرۆکی ئۆکرانیا یاسایەکی واژۆکرد کە […]

پەسەندترین