هەواڵ - Page 206 of 332 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێنجشەممە 17 ئازار 2022 - 21:06

گرنگترین هەواڵەکانی بیست و دووەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٧ی ئاداری ٢٠٢٢

شوێنی کۆبوونەوەی سوپا و کەلوپەلەکانی ڕووسیا لە ناوچەی چەرنیێڤ کرایە ئامانجی هێرشێکی تۆپخانەکانی سوپای ئۆکرانیا.لەم هێرشەدا ژمارەیەک تانکەر و ئۆتۆمبێلی سووتەمەنی تێکشکێنران یان بە سەختی زیانیان پێگەیشت. وێنەی ئاسمانی لە ئەنجامی هێرشە تۆپخانەییەکەی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر شوێنی جێگیرکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا لە فڕۆکەخانەی خێرسۆن. ساتی تێکشکانی سیستەمی دژە فڕۆکەوانی سوپای ڕوسیا کە لەلایەن فڕۆکەیەکی […]

پێنجشەممە 17 ئازار 2022 - 16:48

بێرنارد لێڤی لە ئۆکرانیایە!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بێرنارد لێڤی ئەو پیاوەی کە بەوە ناسراوە کە سەردانی هەر شوێنێک بکات شەڕ و کێشە لەو شوێنە ڕوو دەدات، لە ئۆکرانیا و لەگەڵ هێزەکانی ئەو وڵاتە دەرکەوتەوە.

پێنجشەممە 17 ئازار 2022 - 15:02

کەناڵی 12ی ئیسرائیل: هاکەرە ئێرانییەکان کۆمپیۆتری سەرۆکی مۆسادیان هاک کردووە

کەناڵی 12ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە هاکەرە ئێرانییەکان کۆمپیۆتەرە تایبەتەکەی داڤید بارنیع سەرۆکی دەزگای هەواڵگری مۆسادیان هاک کردووە و دەستیان گەیشتووەتە زانیارییە نهێنییەکانی ناوبراو.

پێنجشەممە 17 ئازار 2022 - 09:39

ووردەکاری میحوەری دووەمی ئۆپەراسیۆنی ئەنساروڵڵا لە باکوری پارێزگای حەجە + وێنەکان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی ئەنساروڵڵا لە باکوری پارێزگای حەجەی یەمەن، ناوچەیەک بە ڕووبەری ٢٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هاوپەیمانی سعودیە رزگار کرا.

چوارشەممە 16 ئازار 2022 - 23:35

ڤیدیۆ: پوختەیەکی ئۆپەراسیۆنی ئەنساروڵڵا لە رۆژئاوای ئیدارەی حەرەز

لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا ئەنساروڵڵا توانی ناوچەیەک بە ڕووبەری ٥٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە ڕۆژئاوای ئیدارەی حەرەز و باکوری ڕۆژهەڵاتی ئیدارەی میدی کە دەکەوێتە باکوری پارێزگای حەجەی یەمەن لە ژێر کۆنتڕۆڵی هاوپەیمانی سعودیە رزگار بکات. زانیاری زیاتر:

چوارشەممە 16 ئازار 2022 - 21:16

گرنگترین هەواڵەکانی بیست و یەکەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٦ی ئاداری ٢٠٢٢

هێزە سەربازییەکانی ڕوسیا ئەمڕۆ لە نزیک کیێڤ دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەکی NLAW، جاڤلین، پانزێرفۆست ٣ و… گرتەوە کە لەلایەن وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکاوە بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا نێردراون. شوێنەواری هێرشەکانی ڕوسیا بۆ سەر ناوەندی شاری خارکیڤ لە ئۆکرانیا. ڕۆژی رابردوو هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا شوێنی باڵافڕەکانی ڕوسیایان لە فڕۆکەخانەی خێرسۆن لە باشوری ئۆکرانیا کردە ئامانج.لە ئەنجامی ئەو […]

چوارشەممە 16 ئازار 2022 - 17:05

سەید حەسەن نەسروڵڵا: بوونی ئێمە لە حکومەت و پەرلەمانی لوبنان بۆ پاڵپشتیکردن لە خۆڕاگری پێویستە

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی لوبنان ووتی: ئێمە دەمانەوێت هەموومان پێکەوە سەرکەوتن بە دەست بێنین لە بەر ئەوەی کە شەڕەکەی ئەمڕۆ تەنیا لە دژی حزبوڵڵا نییە بەڵکوو بۆ وەرگرتنی پشکی هاوپەیمانەکانی ئێمەشە.

پەسەندترین