سێ فڕۆکەی ئێف-٣٥ ڕادەستی سوپای ئیسرائیل کران
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کۆمپانیای “لاکهید مارتین”ی ئەمریکی سێ فڕۆکەی جەنگی ئێف-٣٥ی ڕادەستی سوپای ئیسرائیل کرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کۆمپانیای “لاکهید مارتین”ی ئەمریکی سێ فڕۆکەی جەنگی ئێف-٣٥ی ڕادەستی سوپای ئیسرائیل کرد.
نوێنەری ڕژێمی زایۆنیستی لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هۆی بۆردومانکردنی بنکە سیخوڕی و پیلانگێڕییەکەی ئەو ڕژێمە لە هەولێر بە توندی هێرشی کردە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و سوپای پاسداران.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ حەکیم سەهەندی، ئەندامی باڵای تاڵیبانی پاکستان لە پارێزگای قەندەهاری ئەفغانستان لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ جەنەراڵ سابیت موحەممەد جواس، فەرماندەی هێزەکانی باشوری یەمەن لە تەقینەوەیەکی باکوری عەدەن کوژرا.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕێکخراوی “انتصاف” بۆ بەرگری لە مافی ژنان و منداڵان لە نوێترین ئاماری لە تاوانەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە یەمەن رایگەیاند کە زیاتر لە ٦ هەزار ژن و منداڵ شەهید و زیاتر لە ٦ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی دوایین زانیارییەکان، تا ئێستا نزیکەی لەسەدا ٥٠ی شاری ماریۆپۆل لەلایەن هێزەکانی سوپای ڕوسیا و دۆنێتسک کۆنتڕۆڵ کراوە.
ئاڕاستەکردنی چەند موشەکێکی کروزی کالیبر لە کەشتییە جەنگییەکانی ڕووسیاوە لە کەنارەکانی سیڤاستۆپۆل لە دەریای ڕەش لە دژی پێگەکان و ژێرخانەکانی سوپای ئۆکرانیا.لە سەرەتای شەڕەکەوە سوپای ڕووسیا بە بەکارهێنانی مووشەکی کروزی کالیبر بەردەوام پێگە ستراتیژییەکانی سوپای ئۆکرانیای کردووەتە ئامانج. هێزەکانی چیچانی سوپای ڕوسیا لە شەڕەکانی ماریۆپۆل.شەڕوپێکدادانێکی قورس لە شاری ماریۆپۆل لە نێوان سوپای ڕوسیاو ئۆکرانیا بەردەوامە […]
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە یاوەری شاندێکی باڵای ئەو وڵاتە بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا گەیشتە دیمەشق.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە گوێرەی میدیاکانی رژێمی زایۆنیستی ئێران خۆی بۆ هێرشێکی بەرفراوان لە دژی ئیسرائیل ئامادە دەکات.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ٦٧ سەربازی ئۆکرانی بڵاوکردەوە کە لە دەوروبەری کیێڤ بەدیل گیراون. ڤیدیۆی شەڕێکی قورسی سوپای ڕوسیا و هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری ماریۆپۆل. سوپای ڕوسیا بە بۆردومان کردنی پێگەکانی هێزە ئۆکرانیەکان لە سێ میحوەری باکور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، بە نیازی کێوماڵکردنی شارەکەیە. سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای ڕووسیا دوو مووشەکی تۆچکای سوپای […]