هەواڵ - Page 197 of 332 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دووشەممە 4 نیسان 2022 - 22:32

هەنیە هەڵوێستی خۆیی لە سەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل ڕاگەیاند

سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە هەڵوێستی خۆمان بە ڕاشکاوانە بە بەرپرسانی ئەنکەرە ڕاگەیاندووە.

یەکشەممە 3 نیسان 2022 - 23:07

فەرماندەی نوێی سێنتکۆم دەست بە کار بوو

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ژەنەراڵ مایکڵ ئێریک کۆریلا دوای پەسەندی ئەنجومەنی پیران وەک فەرماندەی ھێزە ناوەندییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (CENTCOM) دەست بە کار بوو.

یەکشەممە 3 نیسان 2022 - 19:40

دوایین بارودۆخی سەربازیی ئۆکرانیا دوای تێپەڕبوونی ٣٨ ڕۆژ لە شەڕ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی سوپای ڕوسیا لە ناوچەی کیێڤ و زۆربەی ناوچەکانی چەرنیهیڤ لە باکوری ئەم وڵاتە پاشەکشەیان کردووە. ئەم بڕیارە بۆ ڕێگریکردن لە زیانە ماددی و گیانی زیاتر لەم ناوچانە و هەروەها بەدیهێنانی ئامانجەکانی ڕوسیا لە شەڕی ئۆکرانیا دراوە.

یەکشەممە 3 نیسان 2022 - 14:11

ئەمریکا هەڕەشە لە عیمران خان دەکات.. یان گوێڕایەڵ دەبی یان لە دەسەڵات دوورت دەخەینەوە

«نامەیەکی هەڕەشەئامێزم لە ئەمریکاوە پێگەیشتووە، ئەمریکا هەڕەشەی ڕووخاندنی حکوومەتەکەمی دەکات، چونکە من ڕەتم کردەوە لەسەر خاکی خۆم بنکەیەکی سەربازی بۆ دابمەزرێنم و داوام لە وەزیری دەرەوە کرد کە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دۆستدا بەهێز بکات. میللەتی موسڵمانی ئێمە ناتوانێت ببێتە کۆیلەی بێگانەکان و ئەگەر پەرلەمان دەنگ بە دوورخستنەوەم بدات، من نەک هەر دەست لەکار ناکێشمەوە، بەڵکو بە هێزێکی زیاترەوە دەگەڕێمەوە، چونکە لە لایەن وڵاتانی بێگانەوە تووشی پیلانگێڕی بووین، بۆیە ئێمە بەرهەڵستی دەکەین و تەسلیمی ئەوان نابین و بە یارمەتی خوا ئەو پیلانە پووچەڵ دەکەینەوە.»

شەممە 2 نیسان 2022 - 22:30

گرنگترین هەواڵەکانی سی و هەشتەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢ی نیسانی ٢٠٢٢

کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆرلان-١٠ی سوپای ڕووسیا لە پارێزگای پۆڵتاڤا لە باکوری ئۆکرانیا. تا ئێستا هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە دیار نییە.بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا لە سەرەتای شەڕەکەوە تا ئێستا ٨٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ڕووسیا لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە خراوەتە خوارەوە. ڤیدیۆی ساتی تێکشکاندنی کەلوپەلەکانی سوپای ئۆکرانیا کە بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆرلان-١٠ی سوپای ڕووسیا تۆمارکرا.شوێن […]

پەسەندترین