هەواڵ - Page 168 of 332 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دووشەممە 23 ئایار 2022 - 13:02

لێدوانی سەرکردەکانی خۆڕاگری فەلەستین بە بۆنەی ساڵیادی شەڕی شمشێری قودس

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئیسماعیل هەنیە؛ بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە مەراسیمێکدا بە بۆنەی ساڵیادی شەڕی شمشێری قودس وتی: موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان توانای بەئامانج گرتنی هەموو ناوچەکانی فەڵەستینیان هەیە، لە مانگی ڕەمەزاندا بینیمان کە چۆن سەرکردەکانی ڕژێم پێکدادانەکانیان لەگەڵ نوێژخوێنان و مزگەوتی ئەقسا کەم کردەوە.

یەکشەممە 22 ئایار 2022 - 23:32

ڕاگەیاندنی سوپای پاسدارانی ئێران سەبارەت تیرۆری حەسەن سەیاد خودایی

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە بەیاننامەیەکدا، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە تیرۆرکردنی «حەسەن سەیاد خودایی» ئەندامێکی هێزی بەرگری لە پیرۆزییە ئیسلامییەکان (مدافع حرم) لەلایەن دژبەرانی شۆڕش و بەکرێگیراوەکانی ڕەوتی ستەمکاریی جیهانی هەواڵی دایەوە.

یەکشەممە 22 ئایار 2022 - 23:11

گرنگترین هەواڵەکانی هەشتاو هەشتەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢

وێنەی گواستنەوەی هاویتزەری M777 کە لەلایەن ئەمریکاوە بەخشراوە بۆ ئۆکرانیا.ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بە ڕۆڵی هێرشە مووشەکییە جۆراوجۆرەکان لە شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کرد و وتی: تەقاندنی چەند مووشەکێک دەتوانێت یارییەکە بەرامبەر ڕووسیا بگۆڕێت. داوا لە هەموو وڵاتان دەکەین سیستەمی MLRS (Multiple Missile) دابین بکەن. لە سایەی ئەم ئامێرە ئۆکرانیا دەتوانێت دەستپێشخەری بکات […]

یەکشەممە 22 ئایار 2022 - 15:22

خزعەلی: لە هەولێر ڕاهێنان بە چەکدارەکان کراوە بۆ هەڵگیڕساندنی شەڕی ناخۆیی لە عێراق

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەق لە عێراق راگەیاند، هەوڵەکان بۆ سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکان و خستنەوەی عێراق بەناو گێژاوێک دەستی پێکردووە.

شەممە 21 ئایار 2022 - 22:58

گرنگترین هەواڵەکانی هەشتاو حەوتەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢١ی ئایاری ٢٠٢٢

هێزەکانی ڕووسیا و لوهانسک ناوچەکانی ڤیکتۆریۆکا، تریپیلیا، ڤۆلۆدیمیرۆکا، نۆڤا کامیانکا، ستریاپیوکا، ڤیشکریڤا و ترۆیتسکی لە دەوروبەری پۆپاسنایا-یان کۆنترۆڵ کرد و گەیشتنە شارۆچکەی گرنگی سۆڵدار. لەم پێشڕەویانەدا سەربازانی ڕووسیا نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای پۆپاسنایا پێشڕەوییان کردووە. سوپای ڕووسیا و هێزەکانی دۆنێتسک (DPR) گوندەکانی نێڤادیرۆکا و پریۆتن و ستێپۆیان کۆنتڕۆڵ کرد و هێڵەکانی شەڕ و پێکدادانیان […]

پەسەندترین