هەواڵ - Page 161 of 332 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دووشەممە 6 حوزه‌یران 2022 - 13:39

کاردانەوەی وەزیری بەرگری لوبنان بەرامبەر بە هاتنی کەشتیەکی ئیسرائیلی بۆ دەرهێنانی گاز لە ئاوە کێشە لەسەرەکان

وەزیری بەرگری لوبنان کاردانەوەی بەرامبەر بە هاتنی کەشتییەکی ئیسرائیلی بۆ ناو ئاوە کێشە لەسەرەکانی هەردوولا بۆ دەرهێنانی گاز نیشاندا.

دووشەممە 6 حوزه‌یران 2022 - 11:03

یادداشت: ئازەربایجان لە سووریا بەدوای چیدا دەگەڕێت؟

کەناڵی حکومی “ئاز تیڤی”ی کۆماری ئازەربایجان لە ١٤ی ئایاردا فیلمێکی دیکۆمێنتاری لە پارێزگای ئیدلب ی باکووری ڕۆژئاوای سووریا پەخش کرد. ئەم دۆکیۆمێنتارییە نیشان دەدات کە چۆن سێ لە پەیامنێری کەناڵەکە لە ڕێگەی تورکیاوە چوونەتە ناو سووریا و ڕاپۆرتیان لەسەر کەمپی ئاوارەکان و شاری ئیدلب و هێڵەکانی پێشەوە لەگەڵ سوپای سووریا ئامادە کردووە. ئەم ناوچانە لە ژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتەوە نین و لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە، لەوانە تەحریر شام بەڕێوەدەبرێن.

یەکشەممە 5 حوزه‌یران 2022 - 21:11

گرنگترین هەواڵەکانی سەد و دووەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

سوپای روسیا یاریگایەکی لە ناوەڕاستی خارکیڤ بە چڕی بۆردومان کرد. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ڕووسیا لە زاری دانیشتوانی ناوچەکەوە رایگەیاند بوو کە سەربازانی ئۆکرانیا لەو ناوچەیە دەمێننەوە. لەم دواییانەشدا تیشک خراوەتە سەر ئەنجامی چالاکییەکانی دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیادا. لە ئەنجامی هێرشی تۆپخانەیی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر […]

یەکشەممە 5 حوزه‌یران 2022 - 17:46

دوایین هەواڵەکان لە میحوەری باکووری شاری حەلەب، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

هاوکات لەگەڵ لێدوانەکانی هەڕەشە ئامێزی کاربەدەستانی تورکیا سەبارەت دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکووری سووریا، ژمارەیەک سەربازی سوپای سووریا ڕەوانەی شاری تەل ڕەفعەت و فڕۆکەخانەی سەربازی منغ کران.

یەکشەممە 5 حوزه‌یران 2022 - 00:38

گرنگترین هەواڵەکانی سەد و یەکەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

هێزەکانی ڕووسیا لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای خارکیڤ لە باکووری رۆژهەڵات کشانەوە کە لەم دواییەدا کۆنتڕۆڵیان کرد بوو. دوای کشانەوەکە هێزەکانی ئۆکرانیا گوندی وێسلێیان کۆنترۆڵ کرد. لە ناوچەی تێرنۆڤا شەڕ و پێکدادان بەردەوامە. هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا کۆنترۆڵی سوسنۆڤە لە نزیک ناوچەی یارۆڤا-یان کرد. بەپێی دوایین زانیاریەکان، ئەو پێکدادانانە ناوچەی سڤیاتۆهۆرسکی گرتۆتەوە. هەروەها هێزەکانی ڕووسیا لە هەوڵی […]

شەممە 4 حوزه‌یران 2022 - 23:37

یادداشت: لەشکرکێشی ئەردۆغان بۆ باکووری حەلەب؛ چاوەڕێی کاردانەوەکانین!

دوای هێوربونەوەی شەڕی سووریا و تێپەڕبوونی قۆناغێکی ئاگربەستی نێوان ڕووسیا، ئێران، ئەمریکا و تورکیا لە باکووری ئەم وڵاتە، ئەردۆغان بە دانانی پلان بۆ هێرش کردنە سەر ناوچەکانی باکووری حەلەب، ئاگری شەڕەکەی گەرم کردەوە.لە کۆتایی مانگی ئایار بوو کە ڕۆژنامەی یەنی شەفەق نیازی سوپای تورکیای بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک لە تەواوی ناوچەکانی باکووری سووریا بە تیشک خستە […]

پەسەندترین