هەواڵ - Page 158 of 332 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

شەممە 11 حوزه‌یران 2022 - 21:44

ئایەتوڵڵا خامنەیی: ئەزموونی ئێران و ڤەنزولیا ئەوەی سەلماند کە تەنیا ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی گوشارەکانی ئەمریکا خۆڕاگرییە

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە خۆڕاگریی دوو وڵاتی ئێران و ڤەنزولیا لە بەرامبەر گوشارەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، جەختیان کردەوە کە ئەزموونی سەرکەوتووی هەر دوو وڵات ئەوەی سەلماندووە کە تەنیا ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی ئەم گوشارانە خۆڕاگرییە.

شەممە 11 حوزه‌یران 2022 - 21:07

یادداشت: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی دیمەشق و پێویستی وەڵامدانەوەی ئێران

هێرشە مووشەکییەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقی پایتەختی سووریا بووەتە هۆی داخستنی گرنگترین خاڵی پشتیوانی خۆڕاگری لە سووریا. ئەم پرسەش لەگەڵ پلانەکانی ئەم دواییەی تورکیا لە باکووری سووریا، پێویستی وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆی هێرشەکانی ئیسرائیلی دوو هێندە کردووە.

هەینی 10 حوزه‌یران 2022 - 23:57

گرنگترین هەواڵەکانی سەد و حەوتەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

سەرچاوە ڕووسیەکان گرتە ڤیدیۆییەکانیان لە تانکەکانی T-80ی سوپای ڕووسیا بڵاوکردەوە کە لە کۆگاکانی چەکی مۆسکۆوە ڕەوانەی بەرەکانی ئۆکرانیا کراون.تانکی T-80 تانکێکی سەردەمی سۆڤیەتە کە لە چەندین جۆردا لە کارگەکانی چەکی ڕووسیا و ئۆکرانیا دروستکراوە. ئەو تانکە لە کاتی جەنگی چیچاندا زۆر کاریگەر نەبووە، هەربۆیە شارەزایانی میدیای ڕۆژئاوا ئەو تانکانە لە شەڕی ئۆکرانیا بە کاریگەر نازانن. […]

هەینی 10 حوزه‌یران 2022 - 13:45

ئەگەری کوژرانی فەرماندەی تیرۆری مۆساد لە هێرشەکەی سەر هەولێر

چەندین سەرچاوەی عەرەبی و ڕۆژئاوا ڕایانگەیاندووە کە لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر چەند ئۆتۆمبێلێک لە سەر ڕێگای هەولێر – پیرمام، فەرماندەی بەشی تیرۆری دەزگای هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستی کوژراوە.

هەینی 10 حوزه‌یران 2022 - 12:29

ڕێبەری ئەنساروڵڵا: مووشەکمان هەیە کە ئامێرە مۆدێرنەکانی ئەمریکا توانای بەرپەرچدانەوەیان نییە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحوسی، ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا و شۆڕشی یەمەن لەگەڵ شێخ و سەرۆک عەشیرەتەکانی پارێزگای تەعەز کۆبووەوە و جەختی لە سەر کردنەوەی ڕێگاکانی ئەو پارێزگایە کرد و هۆشداری دایە هاوپەیمانی سعوودی لە هەر ئامادەکارییەکی بۆ پێکدادانەکانی داهاتوو لە یەمەن.

پەسەندترین