پێشهاتەکانی یەمەن، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ژمارەی قوربانیانی بۆمبە کلوستەرەکان لە سەرەتای شەڕی یەمەنەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٣ هەزار و ٩٥٦ کەس کە ٤٠٠ منداڵ و ١١٥ ژنی تێدایە.
ژمارەی قوربانیانی بۆمبە کلوستەرەکان لە سەرەتای شەڕی یەمەنەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٣ هەزار و ٩٥٦ کەس کە ٤٠٠ منداڵ و ١١٥ ژنی تێدایە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕوسیا بە ٧ مووشەکی ئەلێکساندەر هێرشی کردە سەر پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە خارکۆڤ. یەکەکانی تۆپخانەیی لیوای ٨١ی سوپای ئۆکرانیا بنکەیەکی سەربازیی ڕووسیایان لە ناوچەی سوسنۆڤی دۆنێتسک کردە ئامانج. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سێ BM-27 Uragan، سێ TZM 9T452 تانکەرێکی سووتەمەنی و کرینێکی سەربازیی ڕووسی لەناوچوون. ئاماری میدیاکانی ئۆکرانیا لە زیانەکانی سوپای ڕووسیا […]
سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق، لە پەیامێکدا یادی دامەزرانی حەشدی شەعبی بەرز نرخاند و جەختی لەسەر سەربەخۆیی و بەهێزکردنی ئەم رێکخراوە جەماوەرییە کردەوە.
گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی ڕایانگەیاند کە ڕۆژی هەینی داهاتوو ڕۆژی تووڕەیی لە هەموو بەرەکان لە دژی ڕژێمی داگیرکەر دەبێت.
لیژنەی هەماهەنگی شیعەکانی عێراق وێڕای ڕێزگرتن لە دەستلەکارکێشانەوەی نوێنەرانی موقتەدا سەدر رایگەیاند کە بەردەوام دەبن لە کارکردن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی.
لە ١١ی حوزیرانی ٢٠١٤ دوای داگیر کردنی شاری تکریت لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، ئەو تیرۆریستانە هێرشیان کردە سەر بنکەی ئاسمانی ئیسپایکەر کە ٤ هەزار خوێندکاری تێدا بوو.
هێرشی تۆپخانەیی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر ڕۆکێت هاوێژەکانی گرادی سوپای ڕووسیا لە میحوەری سەڤەرۆدۆنێتسک. سوپای ئۆکرانیا بۆ خاوکردنەوەی پێشڕەویی سەربازانی ڕووسیا پردی سەڤەرۆدۆنێتسک-لیسیچانسکی ڕووخاند.بە لەبەرچاوگرتنی ئەم هەنگاوەی سوپای ئۆکرانیا، فەرماندەکانی ئۆکرانیا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە بەم زووانە شاری سەڤەرۆدۆنێتسک لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت و سوپای ئۆکرانیا بۆ هێڵێکی دواوە واتا میحوەری لیسیچانسک پاشەکشە دەکەن.ئەم […]
وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ کەناڵێکی میسری، لە لێدوانێکی نادۆستانەدا وتی کە قسەی نوێ لە بەغداوە دەگاتە تاران.
بە گوێرەی راپۆرتی سەنتەری سەربەخۆی توێژینەوەی وزە و هەوای پاک (CREA) کە بنکەکەی لە فینلەندایە، ڕووسیا لە سەرەتای جەنگی ئۆکرانیا ٩٣ ملیار یۆرۆی لە هەناردەکردنی سووتەمەنی بەردینی بەدەستهێناوە. ٤٦ ملیاری ئەم داهاتانە لە فرۆشتنی نەوتی خاو، گاز، بەرهەمە نەوتییەکان، گازی سروشتی شل (LNG) و خەڵوزەوە دێت.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە شیرین ئەبوعاقلە ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی بە گوللەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستیەوە کوژراوە.