هەواڵ - Page 136 of 332 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چوارشەممە 20 تەممووز 2022 - 23:15

ئەنساروڵڵا: ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ئاشتی و ئاگربەستدا نییە، بەڵام بەرژەوەندی گەلەکەمان قوربانی پرسە ناوچەییەکان ناکەین

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ محەممەد عەبدولسەلام، وتەبێژی ئەنساروڵڵا و سەرۆکی لیژنەی دانوستانکاری حکوومەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن، ڕەخنەی توندی لە جێبەجێنەکردنی تەواوەتی ئاگربەست لە یەمەن گرت.

سێشەممە 19 تەممووز 2022 - 22:57

گرنگترین هەواڵەکانی ١٤٦مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٢

کڕینی درۆن لەلایەن خەڵکی نەرویجەوە بۆ ئۆکرانیا! لە درێژەی هاوکارییەکانی وڵاتانی ئەوروپا بۆ ئۆکرانیا، هەڵمەتی کڕینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان (دروستکراوی تورکیا) و بەخشینی بە ئۆکرانیا لە نەرویج بەڕێوەچوو. بەپێی داواکاری ئەم هەڵمەتە، پێویستە لانیکەم ١٠ کرۆن (دراوی نەرویجی) لە هەموو هاووڵاتییەکی نەرویجی وەربگیرێت. هەروەها یەکەم هەزار کەس کە زیاتر لە ٢٥٠ کرۆن بەشداری بکەن، مافی هەڵبژاردنی […]

سێشەممە 19 تەممووز 2022 - 15:53

ئایەتوڵڵا خامنەیی: هێرش بۆ سەر سووریا لە بەرژەوەندی تیرۆریستان دەبێت

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٢ لە دیدارێکدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و شاندی یاوەری، جەختیان لە پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات و بەتایبەت لە بواری ئابوری و بازرگانی کردەوە، و رژێمی زایۆنیستی یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتانی ئیسلامی زانی و جەختیان لەوەش کردەوە کە ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر ناتوانن ڕێگری لە خەباتی بەربڵاوی فەڵەستینییەکان بکەن، و سەبارەت بە پرسی سووریا ئاماژەیان بەوە کرد: پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا زۆر گرنگە و هەر هێرشێکی سەربازی لە باکووری سووریا بە دڵنیاییەوە زیان بە تورکیا و سووریا و تەواوی ناوچەکە دەگەیەنێت، و لە بەرژەوەندی تیرۆریستان دەبێت.

پەسەندترین