هەواڵ - Page 130 of 332 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دووشەممە 1 ئاب 2022 - 19:14

تەقینەوە لە کابوڵ؛ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا بۆ سەر داعش یان هێرشی پاکستان بۆ سەر جوڵانەوەی تاڵیبان؟

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نەناسراوەکان بۆ سەر چەند خاڵێک لە ناحیەی سێیەم و دەیەمی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان بووەتە هۆی چەندین تەقینەوەی بەهێز.

دووشەممە 1 ئاب 2022 - 11:28

ئێران: کێشەکانی عێراق ناوخۆییە و لە ڕێگای وتووێژی لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتەوە چارەسەر دەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە بە وردی و هەستیارییەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی عێراق دەکرێت و جەختیشیکردەوە کە باشترین شێواز بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی ئەم وڵاتە وتووێژە.

دووشەممە 1 ئاب 2022 - 00:04

گرنگترین هەواڵەکانی ١٥٨مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣١ی تەمموزی ٢٠٢٢

ڕووسیا هەناردەی غازی بۆ لاتڤیا ڕاگرتكۆمپانیای گازپرۆمی رووسیا ڕۆژی رابردوو ٣٠ی تەمووز رایگەیاند، بەهۆی پێشێلكردنی رێساكانی رێككەوتنی كڕینی غاز، هەناردەی غازی بۆ لاتڤیا بەتەواوەتی راگرتووە. بەپێی فەرمانی سەرۆكی ڕووسیا، وڵاتانی ئەوروپا دەبێت بۆ کڕینی غاز مامەڵەکانیان بە روبڵ (دراوی ڕووسی) ئەنجام بدەن، بەڵام لاتڤیا رایگەیاند ئەم بڕیارە جێبەجێ ناکات ئەو پارەی بە یۆرۆ دەداتەوە.لە کاردانەوە […]

یەکشەممە 31 تەممووز 2022 - 15:13

کێڵگەی غازی کاریش لە ژێر چاودێری حزبوڵڵا + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ حزبوڵڵای لوبنان بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لە کێڵگەی غازی کاریش و کەشتییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دەریای ناوەڕاست، هۆشداری دایە ئیسرائیل لە هەر جۆرە کارێک بۆ دەرهێنانی غاز لە ئاوە کێشە لەسەرەکان.

پەسەندترین