هەواڵ - Page 125 of 332 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هه‌ینی 12 ئاب 2022 - 11:12

شەهید بوونی منداڵێکی فەلەستینی بە هۆی سەختی برینەکانیەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ نەخۆشخانەی “ئەلمەقاسد” لە قودسی داگیرکراو سەرلەبەیانی ڕۆژی رابردوو پێنجشەممە شەهید بوونی منداڵی فەلەستینی “لیان ئەلشاعیر”ی بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە دەستدرێژیی ئەم دواییەی زایۆنیستەکان بۆ سەر کەرتی غەززە ڕاگەیاند.

هه‌ینی 12 ئاب 2022 - 07:50

بانگخوازە خۆکوژییەکەی تاڵیبان بووە قوربانی هێرشێکی خۆکوژی + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی داعش لە قوتابخانەی ئاینی حەقانی لە شاری کابوڵ، زیاتر لە دە ئەندامی تاڵیبان کوژران، لەوانەش شێخ رەحیموڵڵا حەقانی بەرپرسی ئەم قوتابخانەیە و لە کەسە نزیکەکانی سیراجەدین حەقانی.

پێنجشەممە 11 ئاب 2022 - 22:55

یادداشت: وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگ سەبارەت بە تیرۆرکردنی ئەیمەن زەواهیری لەلایەن ئەمریکاوە

کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرکردەی گروپی تیرۆریستیی قاعیدە نیشاندەری درێژەی کردەوە تێکدەرانەی ئەمریکایە بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەی ئاسیای ناوەڕاست بە تایبەت ئەفغانستان. ئەم کارە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە و دروستکردنی شەپۆلێکی نوێی گرژی و ئاژاوە لە ناوچەکەدا.

پێنجشەممە 11 ئاب 2022 - 20:16

ئایەتوڵڵا خامنەیی وەڵامی نامەی زیاد نەخاڵە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی دایەوە

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وەڵامی نامەی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتیان کە ئێوە ئەوەتان سەلماند هەر بەشێک لە خۆڕاگری بە تەنیایی دەتوانێت شکست بە دوژمن بێنێت.

پێنجشەممە 11 ئاب 2022 - 13:35

بۆ شەڕی ئەمجارەی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین بوو؟

لە کاتێکدا مەرجەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین بۆ ئاگربەست لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە قبووڵ کرا کە بەشێک لە شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان بۆ یەکەم جار لە ماوەی حەفتا و چەند ساڵی ڕابردوو ڕوبەڕوی مەترسی مووشەک و زەنگی ئاگادارکردنەوە بوونەوە.

پێنجشەممە 11 ئاب 2022 - 08:44

کاردانەوەی ئەمریکا بەرامبەر بە هەڵدانی مانگی دەستکردی خەیام

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر بە هەڵدانی مانگی دەستکردی ئێرانی خەیام کە بە موشەک هەڵگری مانگی دەستکردی ڕووسی بە ناوی “سایۆز”ـەوە لە بنکەی ئاسمانی بایکۆنووری کازاخستانەوە ئاراستەی بۆشاییی ئاسمان کرا.

چوارشەممە 10 ئاب 2022 - 16:07

هاوکارییەکانی ڕیاز لەگەڵ کۆمپانیا سیخوڕییەکانی زایۆنیستی

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێگەی هەواڵی لیکس ی سعوودی بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی سعوودیە ژمارەیەک گرێبەستیان ئەنجامداوە کە وەبەرهێنانی گەورە لە کۆمپانیا سیخوڕییەکانی ئیسرائیلی لەخۆدەگرێت.

چوارشەممە 10 ئاب 2022 - 15:12

شاری عەتەق لە لێواری کەوتنە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەگەڵ بەردەوامی پێکدادانی سەختی نێوان چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح و هێزەکانی حکومەتی دەست لەکارکێشانەوە لە پارێزگای شەبوە، بەشێک لە ناوچەکانی شاری عەتەق لەلایەن حیزبی ئیسڵاحەوە دەستی بەسەردا گیرا.

پەسەندترین