سوریا - Page 15 of 48 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

شەممە 3 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 21:51

پرسیاری خەڵک: ئایا تورکیا و ئێران لە باکووری حەلەب رووبەرووی یەکتر دەبنەوە؟ ئایا هێزەکانی ئێران لە باکووری حەلەب کشاونەتەوە؟

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵی هێرشی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا و کشانەوەی هێزەکانی سەر بە ئێران لە باکووری حەلەب و هەواڵی هاوشێوە بڵاوبوونەوە. بەڵام هەواڵە مەیدانییەکان بەشێوەیەکی دیکە باس لە ڕووداوەکانی باکوری سوریا دەکات.

شەممە 3 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 17:30

دانانی سەرکردەی نوێی داعش دوای کوژرانی ئەبولحەسەن ئەلهاشمی لە باشووری سووریا!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای کوژرانی ئەبولحەسەن ئەلهاشمی ئەلقوڕەشی، سەرکردەی پێشووی گرووپی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای دەرعای سووریا، ئەبولحسێن ئەلحوسێنی ئەلقوڕەشی وەک سەرکردەی نوێی ئەم گرووپە تیرۆریستییە دەستنیشانکرا.

شەممە 3 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 10:39

داهاتی ڕۆژانەی یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکا لە دزینی نەوتی سووریا!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانی ئەمریکا ڕۆژانە یەک ملیۆن دۆلاریان لە دزین و بە قاچاخ بردنی نەوتی سووریا دەستدەکەوێت.

هه‌ینی 2 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 17:43

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی هێزەکانی (SDF) و هاوپەیمانی ئەمریکا لە سووریا ڕاگیرا!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە هاوبەشەکانیان لەگەڵ هاوپەیمانی ئەمریکا لە سووریا بەهۆی زیادبوونی هێرشەکانی تورکیاوە ڕاگەیاند.

پێنجشەممە 1 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 13:01

پێشهاتەکانی سووریا، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ جێگری نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشە بەردەوامەکانی تورکیای بۆ سەر باکوری سوریا ئیدانە کرد و داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە ئەنقەرە و واشنتۆن پابەند بکات بە کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا.

چوارشەممە 30 تشرینی دووه‌م 2022 - 19:41

دوایین دۆخی سەربازی باکووری حەلەب؛ نزیکبوونەوەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی تورکیا دژ بە گرووپە کوردییەکان؟!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئۆپەراسیۆنی زەمینی نوێی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا، سەرەڕای ئامادەکارییە پێویستەکانی، بەهۆی دژایەتیی لایەنە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان بە نادیاری ماوەتەوە.

یەکشەممە 27 تشرینی دووه‌م 2022 - 15:30

پێشهاتەکانی سووریا، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەکێک لە فەرماندەکانی مەیدانی گروپە چەکدارە خۆجێیەکان کە لە پێکدادانەکانی ئەم دواییە لەگەڵ گرووپی داعش لە گەڕەکی ئەلسەدی دەرعا بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.

شەممە 26 تشرینی دووه‌م 2022 - 21:30

ڕووسیا داوای کشانەوەی گرووپە کوردییەکان دەکات لە سنووری تورکیا بۆ باشووری ڕێگای M4!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە دیدارێکدا لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شاری قامیشلۆ، هێزەکانی ڕووسیا و سووریا داوایان لێکردن کە تا باشووری ڕێگای M4 بکشێنەوە و ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ تورکیا ڕادەستی سوپای سووریا بکەنەوە.

شەممە 26 تشرینی دووه‌م 2022 - 12:30

هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێگەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ئەلشەدادیی پارێزگای حەسەکەی سووریا، بە هێرشی موشەکی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کرانە ئامانج.

هه‌ینی 25 تشرینی دووه‌م 2022 - 10:54

نۆزدەهەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی ئاستانە لە پایتەختی کازاخستان بەڕێوەچوو

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ نوێنەرانی ڕووسیا، سووریا، تورکیا و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆتایی نۆزدەهەمین کۆبوونەوەی ئاستانە لە پایتەختی کازاخستان جەختیان لە سەر جێبەجێکردنی تەواوەتی ڕێککەوتنەکان لە باکوری سووریا و پشتیوانی لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە کرد.

پەسەندترین