سوریا - Page 14 of 48 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دووشەممە 12 کانوونی یەکەم 2022 - 11:40

پێشهاتەکانی سوریا، ١١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای نائەمنی و تیرۆرە ئامانجدارەکانی ڕۆژانی ڕابردوو لە پارێزگای دەرعا، سێ سەربازی سووری لەلایەن چەند چەکداری نەناسراوەوە لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم پارێزگایە کوژران.

دووشەممە 12 کانوونی یەکەم 2022 - 10:49

گرتەیەکی ڤیدیۆیی پێکدادانی نزیکی هێزە چەکدارەکان و هێزەکانی سوپای سوریا لە ئیدلب

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چەکدارانی تەحریر شام گرتەیەکی ڤیدیۆیی هێرشیان بۆ سەر یەکێک لە پێگەکانی سوپای سوریا لە میحوەری دادیخ لە پارێزگای ئیدلبی سوریا بڵاوکردەوە. بەپێی ئەم گرته ڤیدیۆیەدا ژمارەیەک له هێزەکانی سوپای سوریا لەم پێکدادانەدا گیانیان لەدەست داوە و بەشێکی دیکەی ئەو هێزانەش لەگەڵ چڕبوونەوەی ئاڵوگۆڕی تەقە پاشەکشەیان کردووه.

دووشەممە 12 کانوونی یەکەم 2022 - 08:58

کوژرانی دوو فەرماندەی مەیدانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سوریا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بارەگای تیرۆریستی سوپای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (CENTCOM) کوژرانی دوو فەرماندەی داعشی لە میانەی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند.

چوارشەممە 7 کانوونی یەکەم 2022 - 18:52

یادداشت: چاوخشاندنێک بە پرۆژەی ئاژاوەگێڕی لە سوەیدا

ناڕەزایەتیی خەڵک لە شاری سوەیدا لە باشووری سوریا دوای ماوەیەک بە شێوەی ئامانجدار بۆ توندوتیژی و ململانێ گۆڕا. لەم گردبوونەوەیەدا کە بە بیانووی کەمی سووتەمەنی و پچڕانی کارەبا و کێشەی بژێوی ژیان بەڕێوە دەچێت، ژمارەیەک هاوڵاتی سڤیل و هێزە ئەمنییەکانی سوریا کوژران و برینداربوون. بەڵام ڕاستی ئەم ڕووداوە چییە؟

دووشەممە 5 کانوونی یەکەم 2022 - 19:01

ئەسەد نەخشەکانی ئەردۆغانی تێکدا

لە دوو مانگی ڕابردوو چەندین جار بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە هەوڵی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە گەڵ سوریا دەدەن و تەنانەت سەرۆک کۆماری تورکیا ئامادەیە تا لە پاش 11 ساڵ لە گەڵ بەشار ئەسەدی هاوتای کۆببێتەوە، بەڵام وەڵامە نەرێنییەکەی ئەسەد بۆ ئەنکەرە و دواخستنی بۆ پاش هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2023 ی تورکیا، نەخشەکانی ئەردۆغانی تێکداوە.

دووشەممە 5 کانوونی یەکەم 2022 - 13:25

گرژی ئەمنی لە شاری سوەیدا + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ململانێی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە شاری سوەیدا، سەربازێکی سووری گیانی لەدەست دا و سەربازێکی دیکەش بریندار بوو.

دووشەممە 5 کانوونی یەکەم 2022 - 12:37

پێشهاتەکانی سووریا، ٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ژمارەیەک لە دانیشتوانی شاری سوەیدا وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر هەندێک کێشە و کەموکوڕی، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجام دا و بە سووتاندنی تایە ژمارەیەک لە شەقامەکانی ئەم شارەیان داخست.

پەسەندترین