ئیسرائیل - Page 23 of 67 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دووشەممە 31 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 19:27

نیشانەکانی سەرکەوتن؛ ژنێکی فەلەستینی لە بەرامبەر دەیان سەربازی زایۆنی

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چالاکوانانی فەلەستینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی ژنێکی فەلەستینییان بڵاوکردەوە کە دەیان سەربازی زایۆنیستی هەوڵی ناچارکردنی بە خۆبەدەستەوەدانی ئەو ژنە دەدەن و نووسیویانە: ئەم ژنە سەدان جار لە هەندێک حاکمی عەرەب ئازاترە.

یەکشەممە 30 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 12:52

نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە شەهیدبوونی ١١٨ فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا ڕاگەیاند

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کۆمیساریای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١١٨ فەلەستینی بە گوللەی زایۆنیستەکان شەهیدبوون.

شەممە 29 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 15:56

بەیاننامەی گروپی “عرین الاسود” سەبارەت بە پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نابلوس

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گرووپی خۆڕاگری “عرین الاسود” بەیاننامەیەک سەبارەت ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەرەبەیانی سێشەممەی ڕابردووی هێزە تایبەتەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی لە شاری نابلوس بڵاو کردەوە.

پێنجشەممە 27 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 13:15

شەهید بوونی ٢٩ منداڵی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا لە سەرەتای ئەمساڵەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بزووتنەوەی نێودەوڵەتی بەرگری لە منداڵان- لقی فەلەستین لە ڕاپۆرتێکدا لێکۆڵینەوەی لە دەستدرێژی و تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر منداڵانی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا کردووە.

پێنجشەممە 27 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 12:42

دەقی کۆتایی ڕێکەوتنی دیاریکردنی سنوورەکان لەلایەن میشێل عەونەوە واژۆ کرا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئیلیاس بوسعەب، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان رایگەیاند، دەقی کۆتایی رێککەوتنی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بۆ دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان لەلایەن میشێل عەونەوە واژۆ کراوە.

چوارشەممە 26 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 20:00

پێشهاتەکانی فەڵەستین، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە درێژەی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی ڕۆژئاوا، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، سەربازانی ئەم ڕژێمە ١٨ فەلەستینییان لەوانە محەممەد نابولسی، برای شەهید ئیبراهیم نابولسی و دوو ئەندامی دیکەی هێزەکانی خۆڕاگرییان لە کەرتی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کردووە.

چوارشەممە 26 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 12:47

تاڵیبان: پشتیوانی لە خۆڕاگری فەلەستین دەکەین

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی حکومەتی تاڵیبانی ئەفغانستان لە دیدارێکدا لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس جەختی کردەوە کە تاڵیبان پشتیوانی لە خۆڕاگری فەلەستین و گەلەکەی دەکات.

سێشەممە 25 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 22:12

پاڕانەوەی سەربازی ئیسرائیلی لە گەنجانی ئەلخەلیل: واز بێنن، ماندوو بووین + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیی پاڕانەوەی سەربازێکی زایۆنی لە گەنجانی فەلەستینی لە ناوچەی “ئەلخەلیل”ی کەرتی ڕۆژئاوا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە.

پەسەندترین