ئیسرائیل - Page 24 of 67 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دووشەممە 24 تشرینی یەکەم 2022 - 16:23

هێرشی ئاسمانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر دیمەشق

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی چەند ناوچەیەکی پارێزگای دیمەشقی پایتەختی سووریا کرد و لە ئاکامدا سەربازێکی سووری بریندار بوو.

یەکشەممە 23 تشرینی یەکەم 2022 - 09:41

تیرۆرکردنی یەکێک لە فەرماندەکانی گروپی “عرین الاسود” لە شاری نابلوس + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە “تامر کیلانی” یەکێک لە فەرماندەکانی گرووپی خۆڕاگری “عرین الاسود”ی لە بەشی کۆنی نابلوس لە کەرتی ڕۆژئاوا تیرۆر کرد.

یەکشەممە 23 تشرینی یەکەم 2022 - 09:09

دژایەتی عومان لە فڕینی فڕۆکەکانی ئیسرائیلی بەسەر ئەم وڵاتەدا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەڵوەشاندنەوەی زیاتر لە ١٠ گەشتی ئاسمانیان بۆ هیندستان بە هۆی دژایەتیی عومان لەگەڵ تێپەڕبوونی فڕۆکەکانی ئیسرائیلی بەسەر ئاسمانی ئەو وڵاتەدا ڕاگەیاند.

شەممە 22 تشرینی یەکەم 2022 - 22:06

ڕژێمی زایۆنی ئامادەیی خۆی بۆ واژۆکردنی ڕێککه‌وتنی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان راگەیاند

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای ڕێککەوتنی سەرەتایی لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی لەگەڵ ڕەشنووسی ڕێککەوتنی پێشنیارکراوی ئەمریکا لە دۆسیەی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان، میدیاکانی ئەم ڕژێمە ڕایانگەیاند کە تەلئەبیب ئامادەیە ڕۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە ڕێککەوتنەکە واژۆ بکات.

شەممە 22 تشرینی یەکەم 2022 - 21:02

کردەوەیەکی دژە زایۆنی لە قودسی داگیرکراو/ گەنجێکی فەلەستینی بە سەختی بریندار بوو + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گەنجێکی فەلەستینی کە بە چەکی سارد هێرشی کردە سەر شارۆچکە نشینێکی زایۆنی لە قودس، لە لایەن هێزەکانی رژێمی زایۆنیستیەوە تەقەی لێ کرا و بە سەختی بریندار بوو.

پەسەندترین