ئاسیای ناوەڕاست - Page 27 of 83 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

یەکشەممە 4 ئه‌یلول 2022 - 20:31

گرنگترین هەواڵەکانی ١٩٣مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢

بەپێی راپۆرتی داواکاری گشتی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتی ئەمساڵەوە تا ئێستا ٣٨٢ منداڵ لە شەڕی ئۆکرانیادا کوژراون و زیاتر لە ٧٤٠ منداڵیش برینداربوون. زۆرترین ژمارەی قوربانیان بە ٣٨٨ کوژراو و بریندار لە پارێزگای دۆنێتسک تۆمارکراوە، لە دوای ئەویش پارێزگای خارکیڤ بە ٢٠٤ کەس و پارێزگای کیێڤ بە ١١٦ کەس.ئەم دامەزراوەیە هەروەها ڕایگەیاندووە کە هیچ زانیارییەکیان […]

شەممە 3 ئه‌یلول 2022 - 23:50

گرنگترین هەواڵەکانی ١٩٢مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٢

بەپێی وێنەکانی مانگی دەستکرد، لە هێرشی موشەکی سوپای ئۆکرانیا (پێدەچێت موشەک HIMARS بێت) بۆ سەر پردی ئەنتۆنۆڤسکی لە ڕۆژهەڵاتی شاری خێرسۆن، زیانی بەرچاو بە ڕێڕەوی ئەم پردە کەوتووە. ئەم پردە یەکێکە لە ڕێگا سەرەکییەکانی فریاگوزاری و پەیوەندییەکانی سوپای ڕووسیا لەگەڵ میحوەرەکانی خێرسۆن و بڕینی هاتووچۆی ئەو پردە کێشەی بۆ هێزەکانی ڕووسیا لەم میحوەرەدا دروست کردووە. […]

شەممە 3 ئه‌یلول 2022 - 21:47

جارێکی تر فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نەناسراوەکان هێرشیان کردە سەر کابوڵ و تەخار!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نەناسراوەکان بۆ سەر پێگەکانی تاڵیبان لە شاری کابوڵ و شارۆچکەکانی دۆرقەد و خواجە بەهائەدین لە پارێزگای تەخار، ژمارەیەک لە ئەندامانی تاڵیبان لەوانە دوو فەرماندەی مەیدانی کوژران و برینداربوون.

شەممە 3 ئه‌یلول 2022 - 13:01

یادداشت: پوتین بیر لە زیندووکردنەوەی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو دەکاتەوە

چارەنووسی یاسایی ناگۆرنو-قەرەباغ و ناوچەی پڕ لە گرژی ١٠٠ ساڵی ڕابردوو لە باشووری قەفقاز، بێ پەیوەندی بە گەمەی بەردەوامی ڕووسەکانەوە نییە. ڕووسەکان شێوازێکی تایبەتیان بۆ مانەوە لەو ناوچانە بەکاردەهێنن. لە لایەکەوە کێبڕکێ لەنێوان نەتەوەکان دروست دەکەن و لە لایەکی دیکەشەوە کولتوورێکی هاوبەش کە پەیوەندی بە ناوەندەوە هەیە لە نێوانیاندا زاڵ دەکەن. نموونەیەک لەم حاڵەتانە لە […]

هه‌ینی 2 ئه‌یلول 2022 - 23:58

تەقینەوە لە هەرات، موجیب ڕەحمان ئەنساری کوژرا!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ئەنجامی تەقینەوەی تیرۆریستی لە مزگەوتی گۆزەرگاهی شاری هەرات، زیاتر لە ٢٩ کەس کوژراون، لەوانە مەولوی موجیب ڕەحمان ئەنساری ئیمامی مزگەوتەکە و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

پێنجشەممە 1 ئه‌یلول 2022 - 23:57

گرنگترین هەواڵەکانی ١٩٠مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١ی ئەیلولی ٢٠٢٢

لە درێژەی شەڕ و پێکدادانەکانی میحوەرەکەی ئینگولێت لە پارێزگای خێرسۆن، هێزەکانی ئۆکرانیا وێڕای پاراستنی گوندی سوخی ئیستاڤوک، توانیان کۆنترۆڵی کۆسترۆمکا بکەن. لە ئێستادا شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لەم ناوچەیە و لە نزیک بروسکینسکی بەردەوامە. بەپێی راپۆرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی باشووری ئۆکرانیا، سوپای ڕووسیا بە دوو مووشەکی ئۆنیکس لە نیمچە دوورگەی کریمەوە […]

پێنجشەممە 1 ئه‌یلول 2022 - 14:15

کۆبوونەوەی سێ قۆڵی پاشینیان، عەلیێڤ و میشێل لە برۆکسل + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، ئیلهام عەلیێڤ سەرۆککۆماری ئازەربایجان و نیکۆڵ پاشینیان سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی ئاب بە نێوەندگیری سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا چارڵز میشێل، لە بارەگای سەرەکی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل کۆبوونەوە.

چوارشەممە 31 ئاب 2022 - 23:56

گرنگترین هەواڵەکانی ١٨٩مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢

کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیا ڕاگرتنی دابینکردنی غازی بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی بۆریی نۆرد ستریم ١ بە مەبەستی چاککردنەوە رایگەیاند. پێشتر کۆمپانیای گازپرۆم لە ١٩ی ئابدا ڕایگەیاندبوو کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دابینکردنی غاز لە ڕێگەی بۆریی نۆرد ستریم ١ ڕادەگیرێت.– کۆبوونەوەی سەرۆکی ئۆکرانیا لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیڕۆژی ٣٠ی ئاب، سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لەگەڵ […]

پەسەندترین