ئاسیای ناوەڕاست - Page 25 of 83 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

یەکشەممە 18 ئەیلوول 2022 - 02:43

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٠٦مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢

هێرشی سوپای ئۆکرانیا بۆ شکاندنی هێڵی بەرگری سوپای ڕووسیا لە گوندی پراڤدینا لە میحوەری ڕۆژئاوای خێرسۆن، ئێوارەی دوێنێ شکستی هێنا. بەپێی راپۆرتێکی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، بە پشتبەستن بە عەقید رۆدیان کۆلاگین، فەرماندەی تۆپخانەی ٩٢ی میکانیزەکراوی سوپای ئۆکرانیا، رووسیا بە بەکارهێنانی درۆنەکانی شاهیدی ١٣٦ی ئێرانی باڵ دێلتا کە بە رەنگی چەکی ڕووسی لەژێر ناوی (Geran 2) […]

شەممە 17 ئەیلوول 2022 - 01:07

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٠٥مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئۆکرانیا، شەڕێکی قورس لە نێوان هێزەکانی ئۆکرانیا و ڕووسیا لە ناوچەی سینیچنیە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای خارکیڤ دەستی پێکردووە. بۆ ڕێگریکردن لە کەوتنەوەی سکیل و پێشڕەوی لە باکووری پارێزگای دۆنێتسک، هێزەکانی ئۆکرانیا بەنیازن ناوچەی ستودنۆک کۆنتڕۆڵ بکەنەوە. لە ئەنجامی هێرشی تۆپخانەیی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر پارێزگای بێلگۆرۆد، چەندین تەقینەوە لە شارۆچکەی ڤالڤیکی و […]

هەینی 16 ئەیلوول 2022 - 18:06

ململانێی سنووری نێوان قرقیزستان و تاجیکستان ١٦ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ئەنجامی پێکدادانی سنووری ئەم دواییەی نێوان سوپای قرقیزستان و تاجیکستان لە ناوچە سنوورییەکان، دوو سەربازی تاجیکستانی کوژران و زیاتر لە ١٤ کەس لە هێزەکانی هەردوولا بریندار بوون.

هەینی 16 ئەیلوول 2022 - 03:28

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٠٤مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢

وێنەی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری کریوی. بەپێی سەرچاوە ڕووسیەکان، لەم هێرشەدا مووشەکەکانی کروزی ڕووسیا هێرشیان کردووەتە سەر وێستگەیەکی کارەبا. هەروەها دەوترێت کە بەنداوی کاراچۆنۆڤسکیش زیانی بەرکەوتووە و ئاوی ڕووبارەکانی دەوروبەری ئەم شارە ستانداردی تێپەڕاندووە. – وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا: ئەگەر ئەمریکا بڕیاری ناردنی مووشەکی دوور مەودا بدات بۆ ئۆکرانیا، […]

پێنجشەممە 15 ئەیلوول 2022 - 13:58

ژەنەڕاڵ مەلیک خان یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی ئەحمەد مەسعود لە شەڕی تاڵیباندا کوژرا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە درێژەی ململانێکانی نێوان چەکدارانی تاڵیبان و هێزەکانی ئەحمەد مەسعوود لە دەرێ عەبدوڵڵای خیل، لە شاری دەرێ سەر بە پارێزگای پەنجشیر، “حاجی مەلیک خان”، یەکێک لە هەڤاڵانی ئەحمەد شا مەسعود و دیارترین فەرماندە مەیدانییەکانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعوود، لە شەڕەکانی پەنجشیر کوژرا.

پێنجشەممە 15 ئەیلوول 2022 - 13:21

پاکستان: پێویستە تاڵیبان سەرکردەی گروپی تیرۆریستی جەیشی محەممەد ڕادەست بکاتەوە!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە نامەیەکی فەرمیدا داوای لە تاڵیبانی ئەفغانستان کردووە، سەرکردەی گروپی تیرۆریستی جەیشی محەممەد دەستگیر بکەن و ڕادەستی پاکستان بکەنەوە.

چوارشەممە 14 ئەیلوول 2022 - 16:30

ڤیدیۆ: هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئازەربایجان بۆ سەر ئەرمینیا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان ژمارەیەک ڤیدیۆی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای ئەم وڵاتەی بۆ سەر پێگەی هێزەکانی ئەرمینیا لەناو خاکی ئەرمینیا بڵاوکردەوە.

چوارشەممە 14 ئەیلوول 2022 - 12:50

درێژەی ململانێ سنوورییەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە درێژەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەی قەفقاز، شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی ئازەربایجان پێگەی هێزەکانی ئەرمینیایان لە ناوچە سنوورییەکانی کلجبر و لاچین و خاکی ئەرمینیا کردە ئامانج.

پەسەندترین