ئاسیای ناوەڕاست - Page 26 of 83 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چوارشەممە 14 ئه‌یلول 2022 - 07:39

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٠٢مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٢

لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە پارێزگای زاپۆریژیا، ئاگرێکی گەورە کەوتەوە. دەوترێت لەم ناوچەیە کارگەی ریسایکل هەیە. – میدیاکانی ئۆکرانیا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی داروپەردووی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سوپای ڕووسیا لە هێرشە فڕۆکە بێفڕۆکەوانیەکانی بۆ سەر شاری کۆپیانسک لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای خارکیڤ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهید-١٣٦ (دروستکراوی […]

سێشەممە 13 ئه‌یلول 2022 - 23:13

بەرزبوونەوەی گرژییەکانی قەرەباغ و ململانێی نوێی سنووری نێوان ئەرمینیا و کۆماری ئازەربایجان + نەخشەی مەیدانی

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە دوایین کاتژمێرەکانی شەوی ڕابردووەوە، گەڕێکی نوێی گرژی و ناکۆکی لە نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا دەستی پێکردووە؛ ئەو ململانێیانەی کە هۆکارەکەی نەزانراوە و هەر لایەنێک ئەوی دیکە بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات.

سێشەممە 13 ئه‌یلول 2022 - 04:38

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٠١مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٢

سوپای ڕووسیا بەتەواوی لە ناوچەکانی باکور و باکوری رۆژهەڵاتی پارێزگای خارکیڤ کشایەوە و سوپای ئۆکرانیا ئەو ناوچانەی کۆنترۆڵ کردەوە. وەک پێشبینی کرا، هێزەکانی ڕووسیا لە باکوری خارکیڤ بۆ سنوورە نێودەوڵەتییەکان پاشەکشەیان کرد و لە ڕۆژهەڵاتی خارکیڤ، ئەو هێزانە بۆ پشت ڕووباری سکیل کشانەوە، و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری سکیل تاکە ناوچەی پارێزگای خارکیڤن کە لە ئێستادا […]

یەکشەممە 11 ئه‌یلول 2022 - 22:41

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٠٠مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٢

لە درێژەی پاشەکشەی سوپای ڕووسیا لە پارێزگای خارکیڤ، هێزەکانی ئۆکرانیا بەسەر ناوچە بەرفراوانەکانی دیکەی ئەم پارێزگایەدا زاڵبوون. لەم پاشەکشانەدا هێزەکانی ڕووسیا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکانی باکووری کۆپیانسک و ناوچەی بەنداوی پێچێنی و ناوچەکانی ڕۆژئاوای ستاری سالتیڤەوە بەرەو دەوروبەری ڕێگای ڤاڤچانسک-ڤێلیکی بۆرلۆک پاشەکشەیان کرد.بەپێی پێشهاتەکانی پارێزگای خارکیڤ، پێدەچێت هێزەکانی ڕووسیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی خارکیڤ پاشەکشە بکەن […]

یەکشەممە 11 ئه‌یلول 2022 - 18:53

دوایین دۆخی سەربازی ئۆکرانیا دوای ٢٠٠ ڕۆژ شەڕ + نەخشەی مەیدانی

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، دوای پاشەکشەی سوپای ڕووسیا لە پارێزگای خارکیڤ لە هەفتەی ڕابردوودا، هێزەکانی ئۆکرانیا و هاوپەیمانەکانی بەسەر ناوچە بەرفراوانەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەم پارێزگایەدا زاڵ بوون کە ڕووبەرەکەی نزیکەی ٥٩٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە دەبێت.

شەممە 10 ئه‌یلول 2022 - 22:27

گرنگترین هەواڵەکانی ١٩٩مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢

لە درێژەی هێرشە سەرکەوتووەکانی سوپای ئۆکرانیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، هێزەکانی ئۆکرانیا بە بەزاندنی ڕووباری سیڤەرسکی دۆنێتس لە میحوەری لیمان، ناوچەکانی ستاری کاراوان و بروسیوکایان کۆنترۆڵ کرد. شاری لیمان لە ئێستادا گرنگترین بنکەی سوپای ڕووسیایە لە باکووری پارێزگای دۆنێتسک کە لە چەند مانگی ڕابردوودا بە سەختی لەلایەن ڕووسیاوە کۆنتڕۆڵ کرا. ئەگەر لیمان لەلایەن هێزەکانی […]

هه‌ینی 9 ئه‌یلول 2022 - 00:20

گرنگترین هەواڵەکانی ١٩٧مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢

ئاڵای ئۆکرانیا لەسەر بینای ئەنجوومەنی شاری بالاکلیا بەرزکرایەوە و میدیاکانی ئۆکرانیا لە کۆنترۆڵکردنی تەواوی شارەکە لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە هەواڵیان دایەوە. لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا سەربازانی ئۆکرانیا چەند شارۆچکەیەکیان لە میحوەری باکووری شاری بالاکلیا کۆنترۆڵ کردەوە. ئەمڕۆ هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا توانیان ڕێگای چوگۆیڤ-بالاکلیا بە تەواوی لە هێزەکانی ڕووسیا پاک بکەنەوە.

سێشەممە 6 ئه‌یلول 2022 - 09:11

هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە کابوڵ ٢٥ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی لە بەردەم دەرگای چوونە ژوورەوەی باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان، ٢٥ کەس کوژران و بریندار بوون.

پەسەندترین