پێشهاتەکانی سووریا، ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ئەنجامی زنجیرەیەک چالاکی ئامانجداری کەسانی نەناسراو لە پارێزگای دەرعا، دوو ئەندامی هێزە چەکدارەکان کوژران و چەند ئەندامێکی سوپای سووریاش بە سەختی بریندار بوون.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ئەنجامی زنجیرەیەک چالاکی ئامانجداری کەسانی نەناسراو لە پارێزگای دەرعا، دوو ئەندامی هێزە چەکدارەکان کوژران و چەند ئەندامێکی سوپای سووریاش بە سەختی بریندار بوون.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، چەکداران بە کەڵک وەرگرتن لە مووشەکێکی زیرەکی دژە زرێپۆش، بارەگایەکی سوپای سووریایان لە میحوەری کەفەرنەبل لە باشووری ئیدلب کردە ئامانج.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی سەر بە هاوپەیمانی ئەمریکی بە هۆکارێکی نادیار لە گوندی زەمان لە پارێزگای دێرەزوور کەوتە خوارەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، فڕۆکەیەکی جەنگی سوپای سووریا بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە لە نزیک گوندی ئەلخاڵدییە لە پارێزگای سوەیدا کەوتە خوارەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لەگەڵ چڕبوونەوەی ململانێکانی نێوان بەرەی خۆڕاگری و سوپای ئەمریکا لە سووریا، زیاتر لە ٨٠ بارهەڵگری سەر بە هاوپەیمانی ئەمریکی لە سنووری هەرێمی کوردستانی عێراقەوە و لە رێگەی دەروازەی نایاسایی ئەلوەلیدەوە چوونە ناو بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ئەنجامی نائەمنی و تیرۆری ئامانجدار لە پارێزگای درعا، شەش ئەندامی پێشووی هێزە چەکدارەکان لەلایەن کەسانی چەکداری نەناسراوەوە کوژران.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، بەهۆی تەقینەوەیەک لەسەر رێگای کاروانێکی سەربازیی ڕووسیا لە شارۆچکەی ئەلمعەلقە لە پارێزگای قۆنەیتەرەی باشووری سووریا، چەند سەربازێکی ڕووسیا کوژران و برینداربوون.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوو سەربازی سوریا بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەی رەسافەی باشوری ڕۆژئاوای ڕەققە گیانیان لە دەستدا.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ منداڵێکی سوری بە ناوی رەشید رەزا لە دانیشتوانی بداما لە ڕۆژئاوای ئیدلب لەلایەن پاسەوانانی سنووری تورکیا کوژرا.