بەنداوەکانی تورکیا؛ کێ باجەکەی دەدات؟
بەكارهێنانی ٥٨٥ بەنداو لەلایەن ئەنقەرەوە زیانی بە دوو وڵاتی سووریا و عێراق گەیاندووە، بە تایبەت كە ئەم دوو وڵاتە بەهۆی وشكەساڵییەوە رووبەڕووی مەترسییەكی گەورەی ژینگەیی بوونەتەوە.
بەكارهێنانی ٥٨٥ بەنداو لەلایەن ئەنقەرەوە زیانی بە دوو وڵاتی سووریا و عێراق گەیاندووە، بە تایبەت كە ئەم دوو وڵاتە بەهۆی وشكەساڵییەوە رووبەڕووی مەترسییەكی گەورەی ژینگەیی بوونەتەوە.
باڵیۆزی ئێران لە عێراق وتی: تەنیا لە سەدا 7 ی ئاوی ڕوبارەکانی عێراق لە ئێرانەوە دێت و لە سەدا 93 ی لە وڵاتانی دیکەوەی وەک تورکیاوە دێت، ئێوە باسی ئەو لە سەدا 93 یە ناکەن و بە تەنیا ئەوەی ئێران بە گەورە پیشان دەدەن.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا خۆڵبارینێکی کەم وێنە هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراقی گرتەوە و کاریگەرییەکی زۆری لە سەر ناوچە جیاجیاکانی ئەم دوو وڵاتە دانا. شارەزایان دەڵێن کە بە تەواوبوونی پرۆژەکانی درووستکردنی بەنداو لە تورکیا دەبێت چاوەڕوانی لەمەش خەراپتر بین.
بەشی یەکەم: سوریا“الجیش الوطني السوري” (سوپای نیشتمانی سوریا) لە گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیایە کە بە دروستکردنی بەلایەنی کەمەوە سێ بەنداو، ئاوی ڕووباری خابوور لە ٨٠ کیلۆمەتری شاری حەسەکە-یان لەسەر دانیشتوانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردییەکانی سوریا بڕیوە. لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا چەکدارانی جەیش ئەلوەتەنی سەر بە تورکیا، زیاتر لە ٢٠ جار ئاوی وێستگەی […]