پوتین - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دووشەممە 10 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 21:48

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٢٩مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

سوپای ڕووسیا زیاتر لە ٢٠ مووشەکی کروزی ئاراستەی پێگەكانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شارەکانی کیێڤ، تێرنۆپیل، لڤیڤ، دنیپەر و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئۆکرانیا کرد. میدیاکانی ئۆکرانیا بڵاویانکردەوە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای ئۆکرانیا بەرپەرچی ئەو هێرشەی داوەتەوە، بەڵام بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆ و وێنانەی کە بڵاوکراونەتەوە، زۆربەی موشەکەکان ئامانجەکانیان پێکاوە. لە یەکێک لە ڤیدیۆکاندا مووشەکی Kh-101 دەبینرێت. […]

دووشەممە 10 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 16:30

پوتین: وەڵاممان بۆ بەردەوامی هێرشە تیرۆریستییەکان لە ڕووسیا قورس دەبێت!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە کاردانەوە بە ئۆپەراسیۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی سوپای ڕووسیا لە ئۆکرانیا، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا وتی: «سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی بەرفراوان بە چەکی زیرەکی ورد بۆ سەر ژێرخانی سەربازی، پەیوەندی و وزەی ئۆکرانیا ئەنجامدرا.
تەقینەوەی پردی کریمیا کردەوەیەکی تیرۆریستی بوو و ڕێکخراوەکانی ئۆکراینی لە پشتەوە بوون. ناکرێت تاوانەکانی ڕژێمی کیێڤ بێ وەڵام بمێننەوە و ئەگەر لە ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لە ڕووسیا بەردەوام بێت، وەڵامی مۆسکۆ بەقەد هەڕەشەکان توند دەبێت».

شەممە 3 ئه‌یلول 2022 - 13:01

یادداشت: پوتین بیر لە زیندووکردنەوەی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو دەکاتەوە

چارەنووسی یاسایی ناگۆرنو-قەرەباغ و ناوچەی پڕ لە گرژی ١٠٠ ساڵی ڕابردوو لە باشووری قەفقاز، بێ پەیوەندی بە گەمەی بەردەوامی ڕووسەکانەوە نییە. ڕووسەکان شێوازێکی تایبەتیان بۆ مانەوە لەو ناوچانە بەکاردەهێنن. لە لایەکەوە کێبڕکێ لەنێوان نەتەوەکان دروست دەکەن و لە لایەکی دیکەشەوە کولتوورێکی هاوبەش کە پەیوەندی بە ناوەندەوە هەیە لە نێوانیاندا زاڵ دەکەن. نموونەیەک لەم حاڵەتانە لە […]

سێشەممە 12 ته‌مموز 2022 - 11:58

پوتین هەفتەی داهاتوو سەردانی ئێران دەکات

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئابووریی پەرلەمانی ئێران، لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هەفتەی داهاتوو سەرۆک کۆماری ڕووسیا سەردانی ئێران دەکات، وتی: پلاندانان بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی ئابووریی نێوان ئێران و ڕووسیا بەرنامەی سەرەکی نێوان سەرۆکەکانی دوو وڵات دەبێت.

پێنجشەممە 30 حوزه‌یران 2022 - 12:04

لە کۆبوونەوەی ئیبراهیم ڕەئیسی و ڤلادیمێر پوتین چی گوزەرا؟

سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ڕه‌ئیسی هاوتا ئێرانییه‌که‌ی له‌ په‌راوێزی لوتکه‌ی وڵاتانی ناوچەی خەزەر جه‌ختی کرد: په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان مۆسکۆ و تاران زۆر قووڵ و ستراتیژییە، و هه‌ر دوو وڵات له‌ په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌کان و پرسه‌ ئه‌منییه‌کان له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان و لە سووریا پێکەوە هاوکاری زۆر نزیکیان ھەیە.

یەکشەممە 27 شوبات 2022 - 16:27

نیۆ نازییەکانی ئۆکراینی لە شەڕی ڕوسیادا

تیپی ئازۆڤ بەشێکە لە هێزەکانی یەکەی “نیۆی نازی”ی پاسەوانی نیشتمانی ئۆکرانیا کە لە ماریۆپاڵ لە ناوچەیەکی کەناراوی دەریای ئازۆڤ جێگیر کراون. ئەم گروپە لە ساڵی ٢٠١٤ و هاوکات لەگەڵ قەیرانی ئۆکرانیا پێکهێنرا و لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٤دا لە پاسەوانی نیشتمانی ئۆکرانیا یەکخرا. فەرماندەکانی ئەم هێزانە بە توندی هەبوونی هەر جۆرە پەیوەندییەکیان لەگەڵ “نیۆی نازی”ـەکان […]

شەممە 26 شوبات 2022 - 09:21

خەڵکی ئۆکرانیا باجی متمانەی سەرکردەکانیان بە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەدەن

شرۆڤەکارێکی باڵای نێودەوڵەتی بە ئاماژە بەوەی کە دۆڕاوی سەرەکی قەیرانی ئۆکرانیا خەڵکی ئەم وڵاتەن، وتی: خەڵکی ئۆکرانیا باجی متمانەی سەرکردەکانی خۆیان بە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی دەدەن.

پەسەندترین