ناڕەزایەتییەکانی ئیسرائیل - Page 2 of 2 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دووشەممە 20 شوبات 2023 - 21:02

خۆپیشاندانی “دووشەممەی ڕەش” لە فەلەستینی داگیرکراو/ شەقامەکانی تەلئەبیب داخران + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی پەرلەمانی رژێمی زایۆنیستی بۆ پەسەندکردنی یاسای مشتومڕاوی “چاکسازیی سیستەمی دادوەری” لە خوێندنەوەی یەکەمدا، هەزاران کەس لە دانیشتووانی زایۆنی فەلەستینی داگیرکراو خۆیان بۆ خۆپیشاندان لە تەلئەبیب و قودسی داگیرکراو ئامادە دەکەن.

یەکشەممە 12 شوبات 2023 - 17:02

هەزاران زایۆنیست دژی ناتانیاهۆ خۆپیشاندانیان کرد + وێنەکان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دەیان هەزار ئیسرائیلی بۆ شەشەمین هەفتەی لەسەریەک لە شارە جۆربەجۆرەکانی فەلەستینی داگیرکراو ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە بەرنامەی چاکسازی دادوەری سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەربڕی.

هه‌ینی 10 شوبات 2023 - 13:41

مانگرتنی ٥٠ کۆمپانیای ئیسرائیلی وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر گۆڕانکاری لە سیستەمی دادوەری

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ زیاتر لە ٥٠ کۆمپانیای چالاک لە بواری تەکنۆلۆژیای باڵای ڕژێمی زایۆنیستی، بەشداریی کارمەندەکانیان لە مانگرتنێکدا ڕاگەیاند کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو وەک ناڕەزایەتی بە پلانی پێشنیارکراوی حکوومەتی ناتانیاهۆ بۆ جێبەجێکردنی هەندێک گۆڕانکاری لە سیستەمی دادوەری دا بەڕێوەبچێت.

دووشەممە 23 كانونی دووه‌م 2023 - 11:34

دووەمین باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی لە ناڕەزایەتی بە کابینەی توندڕەوی ناتانیاهۆ دەستی لەکار کێشایەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای دەستلەکارکێشانەوەی باڵیۆزی ڕژێمی زایۆنیستی لە پاریس، ئەمجارەیان باڵوێزی ئەم ڕژیمە لە کەنەداش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە کابینەی توندڕەوی بنیامین ناتانیاهۆ و پشتیوانی لە یائیر لاپید، سەرۆک وەزیرانی پێشوو و سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن دەستی لەکار کێشایەوە.

پەسەندترین