نابلۆس - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێنجشەممە 23 شوبات 2023 - 11:16

لەبەرامبەر هێرشەکەی نابلوس؛ هێرشی موشەکی خۆڕاگری فەلەستین بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان/ ئیسرائیل وەڵامی دایەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گرووپەکانی خۆڕاگری فەلەستین بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە وەک کاردانەوە بە شەهید و برینداربوونی دەیان فەلەستینی لە هێرشەکەی ڕۆژی رابردووی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر نابلوس، چەندین مووشەکیان ئاراستەی سدیرۆت و عەسقەلان کردەوە.

چوارشەممە 11 كانونی دووه‌م 2023 - 17:37

فەلەستینییەکی دیکە لە نابلوس شەهید بوو

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ئەمڕۆ شەهید بوونی لاوێکی فەلەستینی لە شاری نابلوس بە تەقەی هێزە زایۆنیستییەکان ڕاگەیاند.

پێنجشەممە 22 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 11:10

شەهیدێک و چەند بریندارێک لە هێرشی هێزەکانی زایۆنیستی لە ڕۆژهەڵاتی نابلوس

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مانگی سووری فەلەستین بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هێرشی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ناوچەی شەرقییە لە شاری نابلوس شەهید بوونی گەنجێک و برینداربوونی ٥ کەسی دیکەی ڕاگەیاند.

چوارشەممە 9 تشرینی دووه‌م 2022 - 23:18

دوایین هەواڵەکان لە ململانێ سەربازییەکانی کەرتی ڕۆژئاوا، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ململانێی چەکداری لە نێوان گروپی خۆڕاگری بێشەی شێرەکان (عرین الاسود) و سەربازانی ڕژیمی زایۆنیستی لە شاری نابلوس، فەلەستینییەک شەهید بوو و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

دووشەممە 24 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 09:06

یادداشت: “عرین الاسود” گرووپێکی نوێ بەڵام کاریگەر لە ئەدەبیاتی خۆڕاگری فەلەستین

لەم ڕۆژانەدا لە کەرتی ڕۆژئاوا دەنگی کۆمەڵێک شێر دەبیسترێت کە پێشتر نەبیستراوە. ئەو شێرانەی کە بەزۆری شەوانە لە نابلوس دەبینرێن و بە چالاکیەکانیان یان بەرزکردنەوەی ورەی گروپەکانی خۆڕاگری، خەویان لە رژێمی زایۆنیستی حەرام کردووە. ژمارەی ئۆپەراسیۆنەکان لەم یەک مانگەدا ڕژێمی ساختەی تووشی سەرسوڕمان کردووە؛ بۆ نموونە تەنیا لە ١٣ی تشرینی یەکەم زیاتر لە ٥٠ ئۆپەراسیۆنی خۆڕاگری لە دژی سەرباز و دانیشتوانی زایۆنی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ناوچە داگیرکراوەکان تۆمار کراون و لە ١٨ی تشرینی یەکەمدا ٧ تەقە کردن و ١٥ پێکدادان لە کەرتی ڕۆژئاوا ڕاگەیەندراوە. لە هەموو ئەم حاڵەتانەدا رۆڵی گروپی تازە دامەزراوی “عرین الاسود” وەک بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکە یان وەک هاندەرێک بۆ گروپەکانی دیکەی فەلەستینی بە تەواوی دیارە.

پەسەندترین