قەرەباغ - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سێشەممە 28 ئازار 2023 - 14:12

پێشڕەوی سەرنەکەوتووی کۆماری ئازەربایجان لە باکووری ڕێڕەوی لاچین

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی حکومەتی باکو سەرلەبەیانی ڕۆژی رابردوو لە باکووری کۆریدۆری لاچین بە ئامانجی داخستنی ئەو ڕێگایانەی بەرەو ستێپاناکرت (خانکەندی) دەچن، ئۆپەراسیۆنێکی نوێیان دەستپێکرد. هەرچەندە هەواڵە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بە سەرکەوتنی حکومەتی باکو لەم بابەتەدا دەکرد؛ بەڵام دواتر هێزەکانی ئازەربایجان لە داخستنی ڕێگای خانکەندی – خەلەفلی- تۆرشسو کشانەوە و لە بەرزاییەکانی ساریبابا لە ڕۆژهەڵاتی ڕێگاکە جێگیربوون.

چوارشەممە 1 ئازار 2023 - 19:59

وەزیری ناوخۆی ناگۆرنو-قەرەباغ ی نزیک لە ڕووسیا دوورخرایەوە؛ کۆماری ئازەربایجان لە دادگای لاهای مەحکوم کرا!

هەفتەی ڕابردوو دوو ڕووداوی زۆر گرنگ و جیاواز لە پێوەندی لەگەڵ ناوچەی قەرەباغ ڕوویاندا و جارێکی دیکە سەرنجی جیهانی بەرەو خۆی ڕاکێشا؛ ئەو ڕووداوانەی کە ڕەنگە جارێکی تر بارودۆخی ئەم هەرێمەی لە ڕابردوو ئاڵۆزتر بکات.

یەکشەممە 19 شوبات 2023 - 09:05

پێداگری ڕووسیا لەسەر مانەوە لە باشووری قەفقاز

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی بوونی ڕووسیا لە قەفقازی باشوور بەردەوامە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە نایانەوێت کایەی نفوزی خۆیان بدەنە لایەنەکانی دیکە و ئازەربایجان و ئەرمینیا بەجێبهێڵن. سەرۆکی دۆمای فیدراسیۆنی ڕووسیا لەم دواییانەدا لە کاردانەوە بە قسەکانی سەرۆکی پەرلەمانی نیشتمانی ئازەربایجان کە داوای هاتنی هێزە سەربازییەکانی ئەوروپی بۆ ناو قەرەباغ کردبووەوە، هەڕەشەی لەناوبردنی ڕژێمەکەیان لە سەرکردەکانی باکۆ کردەوە!

سێشەممە 1 تشرینی دووه‌م 2022 - 13:29

ئەرمەنییەکانی قەرەباغ پەیوەست بوون بە کۆماری ئازەربایجانیان ڕەتکردەوە!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەرمەنییەکانی دانیشتووی ناوچەی قەرەباغ لە شاری خان کەندی گردبوونەوەیەکی گەورەیان ئەنجامدا و دژایەتی خۆیان بۆ پەیوەستبوون بە کۆماری ئازەربایجان ڕاگەیاند و بۆ سەربەخۆیی خۆیان داوای پشتیوانی لە حکومەتی ئەرمینیا کرد.

شەممە 22 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 09:24

یادداشت: ئێران تا دێت نیگەرانی زیاتر دەبێت لە هەڕەشەکان لە سنووری هاوبەشی لەگەڵ ئەرمینیا

لە باشووریترین بەشی قەفقاز، ئێران سنوورێکی ٧٥٠ کیلۆمەتری هاوبەشی لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان و ناوچەی نەخچیڤان هەیە، کە نزیکەی ١٣٨ کیلۆمەتریان دوای کۆتایی هاتنی جەنگی یەکەمی قەرەباغ (١٩٩١-١٩٩٤) کەوتە دەست هێزەکانی ئەرمینیا، بەڵام دیسانەوە دوای جەنگی دووەمی قەرەباغ لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەم ناوچانە گەڕانەوە ژێر دەسەڵاتی ئازەربایجان. ئێستا هەرچەندە سنووری ئێران لەگەڵ ئەرمینیا تەنیا ٤٠ کیلۆمەترە، بەڵام ئەم سنوورە بە هێڵی ژیانی سێ ملیۆن ئەرمەنی لە وڵاتێکی گەمارۆ دراو دادەنرێت کە لە هەردوو لا لەلایەن ئازەربایجان و تورکیاوە دابڕاوە.

دووشەممە 3 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 16:41

تاوانێکی جەنگی دیکە لەلایەن سوپای ئازەربایجانەوە + ڤیدیۆ

ڤیدیۆیەکی نوێی لەسەر ئەو سەربازە دەستگیرکراوانەی ئەرمینیا بڵاوکراوەتەوە کە لەلایەن هێزەکانی ئازەری گەمارۆ دراون و بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەسێدارە دەدرێن. ئەم ڤیدیۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکانی قەفقازدا بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕەنگدانەوەی هەبووە و سەرنجی زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

پەسەندترین