قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی ڕووسیا - Page 13 of 15 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هه‌ینی 20 ئایار 2022 - 23:59

گرنگترین هەواڵەکانی هەشتاو شەشەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢

شەڕی نێوان ڕوسیا و ئەوروپا گەیشتە گەنم! ئۆکرانیا و ڕووسیا گەورەترین هەناردەکاری گەنمن لە جیهاندا و لەگەڵ گەمارۆکانی سەر ئۆکرانیا، وڵاتانی ئەوروپا جگە لە وزە لە هاوردەکردنی خۆراکدا ڕووبەڕووی کێشەی نوێ دەبنەوە. دوای بڵاوەپێکردنی هێزی دەریایی ڕووسیا لە دەریای ڕەش و گەمارۆی دەریایی ئۆکرانیا، هەناردەکردنی کەلوپەلی ئۆکرانیا بە تایبەت دانەوێڵە لە ڕێگەی بەندەرەکانی باشووری ئەو […]

هه‌ینی 20 ئایار 2022 - 00:28

گرنگترین هەواڵەکانی هەشتاو پێنجەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٢

هێرشی سوپای ڕووسیا بۆ سەر سیۆرۆدۆنێتسک دەستی پێکرد هێرشە زەمینییەکانی سوپای ڕووسیا و هێزی لوهانسک لە دوو میحوەرەکەی باکووری ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژهەڵاتی سیۆرۆدۆنێتسکەوە دەستی پێکردووە. بەپێی دوایین هەواڵی میحوەری سیۆرۆدۆنێتسک، تۆپخانەکانی سوپای ڕووسیا تاڕادەیەک سەرکەوتووانە هێڵە بەرگرییەکانی سوپای ئۆکرانیایان لە گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی شارەکە تێکشکاندووە و هێزە تایبەتەکانی چیچان بۆ دەستپێکردنی پێکدادانی ناو شار چوونەتە […]

چوارشەممە 18 ئایار 2022 - 22:50

گرنگترین هەواڵەکانی هەشتاو چوارەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە پووچەڵکردنەوەی هێرشێکی قورسی سوپای ئۆکرانیا سەر ناوچەی گۆلیاپل لە پارێزگای زاپۆروژیا لە ١٤ی ئایار هەواڵی دایەوە. بەپێی راگەیەندراوەکە، سوپای ئۆکرانیا لە هێرشەکەدا ٢٦ تانک و ١٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی و نزیکەی ١٠٠ سەربازی لەدەستداوە.ڤیدیۆ و وێنەکانی خوارەوە بەشێکە لە پێکدادانەکانی گۆلیاپل، کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی ئۆرلان-١٠ی سوپای ڕووسیا تۆمار کراوە. ئەم […]

سێشەممە 17 ئایار 2022 - 23:25

گرنگترین هەواڵەکانی هەشتاو سێیەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕوسیا چەند مووشەکی ئاراستەی پێگە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی یاڤۆریڤ لە پارێزگای لڤیڤ کرد.بە وتەی ماکسیم کۆزیتسکی، پارێزگاری لڤیڤ، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-٣٠٠ی سوپای ئۆکرانیا لەم هێرشەدا چوار مووشەکی ڕووسی تێکشکاندووە.ئاماژەی بەوەشکرد، مووشەکەکان بنکەی یاڤۆریڤیان کردووەتە ئامانج.لەگەڵ ئەم هێرشە، سوپای ڕووسیا تائێستا سێ جار بنکەی یاڤۆریێڤ لە رۆژئاوای ئۆکرانیا و نزیک سنووری […]

سێشەممە 17 ئایار 2022 - 00:05

گرنگترین هەواڵەکانی هەشتاو دووەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢

هێزەکانی سوپای ڕووسیا و LPR دریلوە-یان لە باکووری لیمان کۆنترۆڵ کرد و شەڕ و پێکدادانەکان تا نۆڤاسلیوکا و دەربیشوا گەیشتووە. ئەگەر ئەم دوو گوندە لەلایەن ڕووسیاوە کۆنتڕۆڵ بکرێت، شارۆچکەی لیمان لە گەمارۆدان نزیک دەبێتەوە. هێزەکانی سوپای ڕووسیا و LPR هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی کامیشڤاخا و کاترینیوکا لە میحوەرەکانی پۆپاسنایا-پرۆمیاسک دەست پێکردووە. تا ئێستا هیچ پێشکەوتنێکی […]

دووشەممە 16 ئایار 2022 - 00:12

گرنگترین هەواڵەکانی هەشتاو یەکەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢

وەزیرانی دەرەوەی G7 لەسەر سزادانی ڕووسیا ڕێکەوتن وەزیرانی دەرەوەی حەوت وڵاتی پیشەسازی جیهان (ئەڵمانیا، ئەمریکا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، کەنەدا و ژاپۆن) ناسراو بە جی حەوت، لە میانەی لووتکەی سێ ڕۆژەدا لە باکووری ئەڵمانیا بۆ درێژکردنەوەی گەمارۆکانی سەر ڕووسیا رێککەوتن. هه‌روه‌ها هۆشدارییان دایه‌ چین له‌ سووككردنی سزاكانی سه‌ر ڕووسیا و جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هاوكاری سه‌ربازی و […]

شەممە 14 ئایار 2022 - 23:53

گرنگترین هەواڵەکانی هەشتایەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٢

هێرشی تۆپخانەیی ڕووسیا لە میحوەری باکووری پارێزگای دۆنێتسک بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی ئۆکرانیا.لە یەکەم ڤیدیۆدا یەکێک لە سیستمەکانی بەرگری ئێس-٣٠٠ی سوپای ئۆکرانیا بە تۆپێکی Smerchی ڕووسی لە ناوچەی لیمان لەناو دەبرێت.لە ڤیدیۆی دووەمدا تۆپخانەکانی ڕووسیا هێرش دەکەنە سەر هێزەکان و کەرەستە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی لیمان دوای چاودێریکردنیان بە درۆن. ئیرینا ڤارشوک جێگری سەرۆک وەزیرانی […]

هه‌ینی 13 ئایار 2022 - 00:31

گرنگترین هەواڵەکانی حەفتا و هەشتەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢

سەربازانی ئۆکرانیا بە چەکی ئێم٧٧٧ ی بەخشراوی ئەمریکا پێگەکانی هێزەکانی ڕووسیا لە ڕۆژھەڵاتی ئۆکرانیا کردە ئامانج. ئۆپراسیۆنی بۆمبهاوێژەکانی تو-22 ئێم3 ی سوپای ڕووسیا.لەم ڤیدیۆیەدا توپۆلۆفی ڕووسی چەندین موشەکی kh-22 یان kh-32 ئاراستەی چەند ئامانجێک لە ئۆکراینا دەکات. بەم دواییانە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە کە هاوڵاتییەکی چیلی شانبەشانی هێزەکانی جۆرجیا لە بەرەکانی پێشەوە لە […]

پێنجشەممە 12 ئایار 2022 - 00:00

گرنگترین هەواڵەکانی حەفتا و حەوتەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١١ی ئایاری ٢٠٢٢

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی ئۆکرانیای کرد ئانالینا بایەربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ئایار بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆک کۆمار و دیمیتری کۆلبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا گەیشتە کیێڤ.لە میانەی کۆبوونەوەکاندا گوتی: ئەڵمانیا بۆ هەتاهەتایە وابەستەیی خۆی بە سەرچاوەکانی وزەی ڕوسیا بۆ سفر کەم دەکاتەوە. سزاکانی دژ بە ڕووسیا تەنانەت ئەگەر کاریگەری […]

پەسەندترین