فەلەستین - Page 32 of 37 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دووشەممە 17 ئایار 2021 - 01:24

ڕووداوەکانی فەلەستین؛ ١٦ی ٥ی ٢٠٢١ + وێنە و ڤیدیۆ

گروپە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی لە سەرەتای دەستپێکردنی پێکدادانەکان زیاتر لە ٣١٠٠ ڕۆکێتی جۆراوجۆریان ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکان کردووە، کە نزیکەی ١٤٤٠ لەو ڕۆکێتانە بە تێپەڕبوونیان لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیلدا بە سەرکەوتوویی ئامانجەکان پێکاون.
هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل تا ئێستا زیاتر لە ١٥٠٠ هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی غەزە ئەنجام داوە.

دووشەممە 17 ئایار 2021 - 00:17

ئینفۆگرافیک : ئاماری هێرشە ڕۆکێتەکانی بەرخۆدان و هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە – ١٦ی ئایاری ٢٠٢١

لە شەش ڕۆژی شەڕدا زیاتر لە ٣١٠٠ ڕۆکێت ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکان کراون، ئەمەش ئاماژە بە زیادبوونی بەرچاوی توانای ڕۆکێتی گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی دەکات.

یەکشەممە 16 ئایار 2021 - 16:36

شەڕ ڕابگرن!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک لە دانیشتوانی زایۆنی تەلئەبیب وەک ناڕەزایەتیەک بەرامبەر بە شەڕ کردنی دژ بە فەلەستینییەکان گردبوونەوە و داوای ڕاگرتنی شەڕیان کرد.

یەکشەممە 16 ئایار 2021 - 15:43

ڤیدیۆ| نمایش کردنی ڕۆکێتی قاسم لەلایەن سەرایا ئەلقودس

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سەرایا ئەلقودس باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک لە بەکارهێنانی ڕۆکێتێکی نوێ بە ناوی “قاسم” لە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین هەواڵی دایەوە.

یەکشەممە 16 ئایار 2021 - 02:07

ئینفۆگرافیک : ئاماری هێرشە ڕۆکێتەکانی بەرخۆدان و هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە – ١٥ی ئایاری ٢٠٢١

لە پێنج ڕۆژی شەڕدا زیاتر لە ٢٥٠٠ ڕۆکێت ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکان کراون، ئەمەش ئاماژە بە زیادبوونی بەرچاوی توانای ڕۆکێتی گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی دەکات.

شەممە 15 ئایار 2021 - 01:12

چەند زانیاریەکی گشتی لەسەر کەرتی غەزە

لە ساڵی ۲۰۰۷ـەوە ڕژێمی زایۆنستی گەمارۆی کەرتی غەزەی داوە و زیاتر لە دە جار ڕووبەڕووی بزووتنەوە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی بووتەوە کە دیارترینیان شەڕی ٢٢ ڕۆژەی ساڵی ٢٠٠٨ – ٢٠٠٩، شەڕی ٨ ڕۆژەی ساڵی ٢٠١٢، شەڕی ٥١ ڕۆژەی ساڵی ٢٠١٤ و شەڕی ٢ ڕۆژەی ساڵی ٢٠١٩ ـیە.

هه‌ینی 14 ئایار 2021 - 22:23

ڕووداوەکانی فەلەستین؛ ١٤ی ٥ی ٢٠٢١

بە پێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ١١٩ فەلەستینی بە هۆی هێرشەکانی ئەم چەند رۆژەی رژێمی زایۆنیستی شەهید بوون کە ٣١یان منداڵن. لەم هێرشەدا هەروەها تا ئێستا ٨٣٠ فەلەستینی برینداربوون. ١١ فەلەستینی لە ڕووبەڕوویان لەگەڵ هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی لە لێواری ڕۆژئاوای فەلەستین شەهید و زیاتر لە ٥٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون. میدیایەکی فەلەستینی ڕایگەیاند، شاندێکی حزبوڵڵا بە […]

هه‌ینی 14 ئایار 2021 - 16:35

ئینفۆگرافیک: باڵە سەربازییەکانی بەرخۆدانی فەلەستین

۱- کەتیبەکانی شەهید عیززەدین ئەلقەسام:کەتیبەکانی شەهید عیززەدین ئەلقەسام باڵی سەربازی ڕێکخراوی فەلەستینی حەماسە کە لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە و لەنێوان ١٠ بۆ ٤٠ هەزار سەربازی هەیە. کەتیبەکانی ئەلقەسام بەگشتی بەریەککەوتنەکانی هێزەکانی بەرخۆدان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی بەڕێوە دەبات و ئەم کەتیبەیە لەلایەن محەمەد زەیف ـەوە فەرماندەیی دەکرێت. ٢- سەرایا ئەلقودس:باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامییە کە لە […]

پەسەندترین