شەڕی ئۆکرانیا - Page 9 of 38 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چوارشەممە 9 تشرینی دووه‌م 2022 - 22:32

نوێترین هەواڵەکان لە بەرەی خێرسۆن؛ پاشەکشەی ڕووسەکان و پێشڕەوی سوپای ئۆکرانیا!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە درێژەی هەواڵە نافەرمییەکان سەبارەت بە کشانەوەی هەنگاو بە هەنگاوی سوپای ڕووسیا لە بەرەی خێرسۆن و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای ئۆکرانیا لەم میحوەرەدا، سەرچاوە ناوخۆییەکان وێنەی وێرانکردنی سێ پردی گرنگ لە ناوچەی ناڤاسیلیڤسکی، داریۆڤسکی و تیاجینسکی (بازنەی زەرد) لە باکووری شاری خێرسۆن، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە بڵاوکردەوە.

دووشەممە 7 تشرینی دووه‌م 2022 - 18:33

ڕاوێژکاری زێلێنسکی: هێرش بکرێتە سەر بەرهەمهێنەرانی درۆن لە ئێران

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە سەپاندنی گەمارۆکان بەسەر ئێران بەس نییە و داوای کرد هێرش بکرێتە سەر کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێران.

دووشەممە 7 تشرینی دووه‌م 2022 - 17:09

بزووتنەوەی ئیسلامی تاجیکستان پشتیوانی خۆی بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ محیئەدین کەبیری سەرۆکی بزووتنەوەی ئیسلامی تاجیکستان لە میانەی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپا لە پۆڵەندا پشتیوانی خۆی بۆ ئۆکرانیا لە دژی ڕووسیا ڕاگەیاند.

دووشەممە 7 تشرینی دووه‌م 2022 - 15:19

پێشهاتەکانی ئۆکرانیا، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ململانێی نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە دەوروبەری شارۆچکەی باخموت و لە ناوچەی ئیڤانگراد لە ڕۆژئاوای گوندی ئێپیتنێ بەردەوامە.

شەممە 5 تشرینی دووه‌م 2022 - 10:11

سەردانە چاوەڕواننەکراوەکەی سولیڤان بۆ ئۆکرانیا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە سەردانێکی ڕانەگەیەندراودا گەیشتە ئۆکرانیا و لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئۆکرانیا کۆبووەوە.

چوارشەممە 2 تشرینی دووه‌م 2022 - 23:34

ناردنی پسپۆڕانی سەربازی ئەمریکی بۆ ئۆکرانیا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێگەیەکی هەواڵی ئەمریکی ناردنی پسپۆڕانی سەربازی لە وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە بۆ ئۆکرانیا راگەیاند بە ئامانجی پشکنین و چاودێریکردنی چەکەکانی ئەمریکی کە لە شەڕی دژ بە ڕووسیا بەکاردەهێنرێت.

چوارشەممە 2 تشرینی دووه‌م 2022 - 18:44

پێشهاتەکانی ئۆکرانیا، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای ڕووسیا هێرشی نوێی بۆ سەر میحوەری باکووری فڕۆکەخانەی شاری دۆنێتسک و بەرەکانی دیکەی ئەم پارێزگایە دەستپێکردووە.

سێشەممە 25 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 17:39

ڕووسیا: ئۆکرانیا خەریکی دروستکردنی بۆمبێکی پیسە!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیرانی ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئیدیعای ڕووسیایان ڕەتکردەوە کە وتبووی ئۆکرانیا هەوڵی دروستکردن و بەکارهێنانی بۆمبی پیس دەدات.

دووشەممە 24 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:28

پێشهاتەکانی ئۆکرانیا، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای ٤٨ کاتژمێر لە شەڕی قورس، سوپای ئۆکرانیا توانی بەشێک لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای شارۆچکەی باخموت لە باکووری پارێزگای دۆنێتسک لە ژێر دەستی سوپای ڕووسیا کۆنتڕۆڵ بکاتەوە.

پەسەندترین