شەڕی ئۆکرانیا - Page 36 of 38 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێنجشەممە 3 ئازار 2022 - 14:49

دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – هەشتەمین ڕۆژی شەڕ، ٣ی ئاداری ٢٠٢٢

هێرشی ئاسمانی ڕووسیا بۆ سەر بینای کارگەی شێفچنکۆ لە خارکیڤ. وێنەیەکی خارکیڤ، چەند خولەکێک دوای هێرشە ئاسمانییەکەی ڕووسیا.وەک دەوترێت بە هۆی ئەم هێرشە ئاگر لە بۆرییەکی غاز لە خارکیڤ بەر بووە. ئەمڕۆ خولێکی نوێی گفتوگۆکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لە بێلاڕوسیا بەڕێوەدەچێت.ڕۆژی رابردوو لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند کە ڕوسیا ئامادەیە لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ کیێڤ […]

پێنجشەممە 3 ئازار 2022 - 00:39

دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – ڕۆژی حەوتەمی شەڕ، ٢ی ئاداری ٢٠٢٢

-تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک شاری خارکیڤ.ئەم تەقەنەوەیە ئەگەری زۆرە پەیوەندی بە ئامانجگرتنی کۆگای چەکی بنکەی ئاسمانی چوگۆڤ یا بنکەی سەربازی تیپی ٩٢ لەم ناوچەیە بێت. لە دەوروبەری خارکیڤ ناوچەی سەربازی زۆری لێیە.ئەگەری بەکارهێنانی “باوکی تەواوی بۆمبەکان” (FOAB) لەم هێرشەدا زۆرە. -هێرشی موشەکی قورسی سوپای ڕوسیا بۆ سەر شاری کیێڤ پایتەختی ئۆکرانیا. -بەکارهێنانی درۆن بۆ ئامانجگرتنی […]

چوارشەممە 2 ئازار 2022 - 21:56

تیرۆریزمی ڕۆژئاوایی – ئەمریکی لە رێگان بۆ ئوکراینا

شەڕ و پێکدادانی ئۆکرانیا لەکاتێکدا بەردەوامە کە هێزەکانی ڕوسیا ئامانجی سەرەکی خۆیان کۆنترۆڵ کردنی کیێڤ پایتەختی ئەو وڵاتە داناوە و سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا داوای یارمەتی سەربازی و لۆجستی لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی کردووە و “سوپای نێودەوڵەتی” لە گروپە تیرۆریستییەکان بۆ پاڵپشتیکردن لە کیێڤ پێکهاتووە.

چوارشەممە 2 ئازار 2022 - 11:05

سەید حەسەن نەسروڵڵا: ئەمریکا بەرپرسی سەرەکی ڕووداوەکانی ئۆکرانیایە

ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان لە شرۆڤەی قەیرانی ئێستای نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، ئەمریکای بە بەرپرسی سەرەکی ئەم قەیرانە ناو برد و وتی کە دەبێت لە هەر چرکە و ساتێکی ئەم ڕووداوە جیهانییە وانە وەربگیردرێت.

چوارشەممە 2 ئازار 2022 - 09:51

دوایین هەواڵەکان لە شەڕی میحوەرەکانی باکور، ڕۆژهەڵات و باشوری ئۆکرانیا، ١ی ئاداری ٢٠٢٢

میحوەری باشوور:لە ١ی ئاداردا هێزەکانی دۆنێتسک (DPR) و هێزەکانی ڕوسیا توانیان گەمارۆی شاری ماریوپۆڵ بدەن. لەئێستادا سوپای ڕوسیا و هێزەکانی دۆنێتسک دزەیان کردووە ناوچەکانی باکوری شارەکە و شەڕ و پێکدادان لە شارەکەدا ڕوو دەدات.لە میحوەری لوهانسک، هێزەکانی لوهانسک و هێزەکانی ڕوسیا توانیان ژمارەیەک لە گوندەکانی باکوری لوهانسک کۆنترۆڵ بکەن و بگەنە شارۆچکەی ئۆسواتوو. شارەکانی بیلڤەردسک […]

سێشەممە 1 ئازار 2022 - 18:17

هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ بەرپەرچدانەوەی ڕووسیا چ جۆرە موشەکێکی شان هاوێژ بەکاردێنن؟

پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوبات و هەروەها لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بە ئەڵمانیا و هۆڵەندا و لیتوانیا دەستیان بە ناردنی مووشەکی دژە زرێپۆش و… بۆ ئۆکراینا کرد. مووشەکەکان ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە لە ڕێگرتن لە پێشڕەویی کاروانە زرێپۆشەکانی سوپای ڕووسیا لە ئۆکرانیا و تا ئێستا زیانی گەورە بە ئۆتۆمبێل و کەلوپەلە زرێپۆشەکانی ڕووسیا گەیشتووە.

سێشەممە 1 ئازار 2022 - 12:21

ئۆکرانیا بووەتە قوربانیی سیاسەتەکانی ئەمریکا / داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکەین

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی مەبعەسی پێغەمبەری گەورەی ئیسلام (د.خ) لە ڕێگای تەلەفزیۆنەوە لە وتارێکی گرنگدا تیشکیان خستە سەر گرنگترین گۆڕانکارییەکانی ئێستای ناوچەکە و جیهان.

سێشەممە 1 ئازار 2022 - 10:25

دوایین هەواڵەکان لە شەڕی میحوەرەکانی باکور، ڕۆژهەڵات و باشوری ئۆکرانیا، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢

میحوەری باشوور:ڕۆژی ٢٨ی شوبات هێزەکانی سوپای ڕوسیا گەیشتنە شاری گرنگی ئەنرەهۆدار. گرنگی شارەکە بەهۆی بوونی وێستگەیەکی ئەتۆمی لەم ناوچەیەیە کە بە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی ئەوروپا دادەنرێت.سوپای ڕووسیا بانگەشەی کۆنترۆڵکردنی تەواوی ئەنرەهۆدار و وێستگەی ئەتۆمی دەکات، بەڵام حکومەتی ئۆکرانیا ئەو قسانەی ڕەتکردۆتەوە. تا ئێستا هیچ لایەنێک وێنەیەکی بۆ پشتگیریکردن لە بانگەشەکەیان بڵاونەکردۆتەوە. لە ٢٨ی شوباتدا سوپای […]

دووشەممە 28 شوبات 2022 - 21:34

دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – ڕۆژی پێنجەمی شەڕ، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢

-بەپێی وێنە ئاسمانییەکان، کاروانێکی گەورەی ڕووسیا بە درێژایی ٥ کیلۆمەتر لە دووری ٦٥ کیلۆمەتری کیێڤ بەرەو ئەو شارە جۆڵەی پێکراوە. -کۆمپانیای فڕۆکەوانی “ئێیرفلوت”ی ڕوسیا تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سەرتاسەری ئەوروپا راگرت. -زیانەکانی سوپای ڕوسیا لە پێکدادانەکانیان لەگەڵ سوپای ئۆکرانیا لە ناوچەی سریبنە و پریلۆکی سەر بە پارێزگای چرنیهیو.پێشڕەوی هێزە ڕوسییەکان بەبێ پشتیوانی ئاسمانی لە قووڵایی […]

پەسەندترین