شەڕی ئۆکرانیا - Page 35 of 38 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

یەکشەممە 6 ئازار 2022 - 13:58

دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – یازدەھەمین ڕۆژی شەڕ، ٦ی ئاداری ٢٠٢٢

سوپای ڕووسیا چوونە ناو شارۆچکەی ئیرپین لە ١٥ کیلۆمەتری باکوری ڕۆژئاوای کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا. لەگەڵ زاڵبوونی تەواوی سوپای ڕوسیا بەسەر شارەکەدا، فشارەکان لەسەر پایتەختی ئۆکرانیا زیادیکردووە. ڤیدیۆی تەقینەوە لە ئاسمانەکانی شاری بێلگۆرۆدی ڕووسیا.وەک دەوترێت تەقینەوەکە بەهۆی چالاک بوونی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕوسیاوە بووە، بۆ ڕێگرتن لە موشەکی بالستیکی تۆچکا-یوی سوپای ئۆکرانیا. بەپێی سەرچاوە ڕوسییەکان ئەم […]

شەممە 5 ئازار 2022 - 21:11

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا: بە هەوڵەکانی ڕۆژئاوا، ئۆکرانیا بۆتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی ڕوسیا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری ڕوسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، هۆکارەکانی بڕیاری ڕوسیای بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت لە ئۆکرانیا خستەڕوو.

شەممە 5 ئازار 2022 - 11:52

دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – ڕۆژی دەیەمی شەڕ، ٥ی ئاداری ٢٠٢٢

بەشێکی نوێی چەکی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ ئۆکرانیا گەیشتە ئەو وڵاتە.بەپێی ئەم وێنەیە چەند موشەکی دژە زرێپۆشی NLAW لە ڕێگەی پۆڵەندا چەند کاتژمێرێک لەمەوپێش گەیشتووەتە ئۆکرانیا.مەودای ئەم موشەکە نێوان ٢٠ بۆ ٦٠٠ مەترە و توانای دۆزینەوەی ئامانجەکەی لە ٨٠٠ مەتری هەیە. ڤیدیۆی گردبوونەوەی ژمارەیەک لە خەڵکی بیلگرادی پایتەختی سربیا وەک پشتیوانیەک بۆ ڕوسیا لەشەڕی ئۆکرانیا. وێنەیەکی […]

هه‌ینی 4 ئازار 2022 - 11:17

دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – ڕۆژی نۆیەمی شەڕ، ٤ی ئاداری ٢٠٢٢

لە ١ی ئاداردا، بینای شارەوانی خارکیڤ کرایە ئامانجی هێرشێکی موشەکی ڕووسیا. هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی بینای شارەوانی دوای هێرشە موشەکییەکەی ڕوسیا رایانگەیاند کە زیاتر لە ٣٠ کەسی سڤیل لەم هێرشەدا بوونەتە قوربانی. ئێستا دەرکەوت کە ئەو شوێنەی کە کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکی ڕووسیا، شوێنێکی تۆمارکردنی ناوی خۆبەخشەکان بۆ شەڕ لەگەڵ ڕووسیا و […]

پەسەندترین